بابهت: ئارامگرتن (الصبر).....
[center]ئارامگرتن
ئارامگرتن لە زمانەوانیدا/ وشەی (الصبر)بەمانای خۆگرتن و رێگرتن هاتوە ، من ئارامدەگرم واتە من نەفس و دەروونی خۆم گرتوە لەگوناه و تاوان. ئارامگرتن دادەنرێت بە سەرەکیترین رەوشتەبەرزەکان و هەروەها بەبنەڕەترین رەوشتەکانی ئاینە پاک و بێگەردەکەمانو بۆ پتر تیشک خستنەسەر ئەم رەوشتە بەرزەش چەند دەلاقەیەک بەروویدا ئاوەڵادەکەین.
به شی یەکەم/ ئارامگرتن کلیلی گەردوونە
بیربکەنەوە لە دروستکراوو بەدیهێنەرەکانی پەروەردگار... لەمنداڵ کاتێ لەرەحمی دایکیدایە چۆن بە قۆناغە یەک لەدوای یەکەکاندا تێدەپەڕێ و لەناکاو گەورە نابێت .......هەروەها وردببنەوە لەکشتوکاڵ بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێ ئەوجا نەش و نما دەکاتو دەدورێتەوە....هەروەها وردببنەوە لەقۆناغبەندی لەهەڵهاتن و ئاوابوونی خۆردا، ئایا نابینی خوداوەندی باڵادەست ئاسمانەکانی لەشەش رۆژدا دروست کردوە لەکاتێکدا دەیتوانی لەیەک رۆژدا بەدی بهێنێت یاخود لە وچانێکی کورتدا......
به شی دووەم/هەمووشتێک لەژیانماندا پێویستی بەئارامگرتن هەیە
ئەگەر خوازیاربوویت لەژیاندا سەرکەوتووبیت دەبێت بۆ ماوەی (16) ساڵ تێبکۆسیتو ئارام بگریت،ئەگەر خوازیاربوویت گوێرایەڵی پەروەردگار بیت دەبێت ئارام بگریت لەسەر بەندایەتیەکان.ئەگەر خوازیاربوویت دەستبەرداری سەرپێچی و گوناه ببیت دەبێت ئارام بگریت و دەروونت وابەستەی ویست و خوازێکی پتەوبکەیت.لێرەوە دەبینی ئارامگرتن چۆن رۆچوە بەنێو سەراپای ژیانماندا هەربۆیە زانایان دەڵێن: "تەواوى دنیاو ئاین وابەستەی ئارامگرتنە".بێگەردیو پاکی بۆ پەروەردگار.........! ئایا ئازایەتیەک هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یاخود هیچ ئاوەدانکردنەوەو دروستکردنی پردو رێگەوبان هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یان چاکەکردن لەگەڵ دایکو باوک بەبێ ئارامگرتن دێتە دی؟
یاخود بوژاندنەوەی ئابووری هەیە بەبێ ئارامگرتن؟
به شی سێیەم/ بەبێ ئارامگرتن مرۆڤایەتی دەفەوتێ و لەناو دەچێت
تەماشاکە بەبێ ئارامگرتن ...ــ ئەوەی کەپاڵ دەنێت بە داوێنپیسێکەوە کەوا کاری داوێنپیسی ئەنجام بدات ئەوەیە ئارامی نەگرتوە هەتا بەشێوەیەکی دروست هاوسەر بگرێت .ــ ئەوەی ئالودەی مادە سڕکەرەکان بوە چ هۆکارێک بەو دەردەی بردوە ؟ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەڵاو نەهامەتییەی کە رووی تێکردوەو نەیتوانیوە ئارامی لەسەر بگرێت یاخود ئارامی نەگرتوە لەسەر ئەوکاتە بەتاڵانەی کە هەیەتی.
به شی چوارەم/ چواندنێک ماناکە رووندەکاتەوەو جێگیریدەکات
زانایان دەڵێن: "نەفس و روح ئەو سوارییەن کەبەندە سواری دەبێت هەتا بەهۆیانەوە بگات بەبەهەشت یاخود بەهۆیەوە بەرەو دۆزەخ بڕوات و ئارامگرتنیش لغاوەکەیەتی".
به شی پێنجەم/ (90)جار وشەی (ئارامگرتن) لەقورئانی پیرۆزدا هاتوە
وشەی ئارامگرتن پتر لە(90)جار و لە شوینی جیاجیادا هاتوەو لەمیانەی باسی هیچ رەوشێکی تردا ئەوەندە باس نەکراوە .
[/center]
kurd clik