1

بابه‌ت: په‌تاته‌ى سوره‌وكراو هێمنى‌و ئارامیى ده‌روون زیادده‌كات

[size=16]به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك، په‌تاته‌ى سوره‌وكراو یارمه‌تیده‌رێكى باشه‌ بۆ باشكردنى بارى ده‌روونیى‌و دروستكردنى خۆشى‌و به‌خته‌وه‌ریی له‌ ناخى مرۆڤدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وا ده‌كات زیاتر ئاره‌زووى هێمنى‌و ئارامیى بكه‌ین.

توێژه‌ره‌ بریتانیه‌كانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ بە رێژه‌ى ئه‌و كاربۆهیدراته‌ى له‌ خواردنى په‌تاته‌ى سوره‌وكراودا هه‌یه‌، یان له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌ بێت كه‌ بۆنه‌كه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كانى مرۆڤ به‌ره‌و ساته‌ خۆشه‌كانى ده‌باتەوە له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كان.

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌،"مایك گرین" ‌ پزیشك‌ له‌ زانكۆى "ئاستون" ئاشكرایكردووه‌، به‌پێى ئه‌نجامه‌كانى شیكردنه‌وه‌ى ده‌روونیى، ئه‌وه‌ى هۆكاره‌ بۆ هێمنى‌و ئارامیى بارى ده‌روونیى؛ دواى خواردنى په‌تاته‌ى سوره‌وكراو، ئه‌و پێكهاته‌ خۆراكیانه‌یه‌ كه‌ له‌ خواردنه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ دوورنیه‌ كاریگه‌ریى بایولۆجى هه‌بێت بۆ سه‌ر پێكهاته‌ى كیمیایى مێشك، یان له‌وانه‌یه‌ هۆكارى ئه‌و خۆشى به‌خشینه‌ دواى خواردنى په‌تاى سوره‌وكراو،  بۆن‌و به‌رامە‌و ئه‌و چێژه‌ خۆشه‌ بێت كه‌ له‌ خواردنه‌كه‌ خۆیدا هه‌یه‌.[/size]
http://kurdsat.tv/wenekan_Hemereng/pateta1.jpg
kurdsat

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: په‌تاته‌ى سوره‌وكراو هێمنى‌و ئارامیى ده‌روون زیادده‌كات

[size=16]ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سووده‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

3

وه‌ڵام: په‌تاته‌ى سوره‌وكراو هێمنى‌و ئارامیى ده‌روون زیادده‌كات

واو  من هیوایه‌تم  په‌تاته‌یه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: په‌تاته‌ى سوره‌وكراو هێمنى‌و ئارامیى ده‌روون زیادده‌كات

[size=24]دةست خوش بيت زانياريةكى كرنكة[/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

5

وه‌ڵام: په‌تاته‌ى سوره‌وكراو هێمنى‌و ئارامیى ده‌روون زیادده‌كات

Dast xosh bo am zanyarya

6

وه‌ڵام: په‌تاته‌ى سوره‌وكراو هێمنى‌و ئارامیى ده‌روون زیادده‌كات

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌ندروستیه‌ سه‌ركه‌وتووبیت

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]