بابه‌ت: زۆر قسه‌كردنى ژنان به‌سوده
[size=16]
زۆرجار پیاوان لۆمه‌ی ژنان ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خزموكهسو دراوسێ قسه ده‌كه‌ن، ئه‌مه به زۆربڵێییو بێ‌سود
داده‌نێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌م زۆرقسهكردنه شێوازێكی ته‌ندروستیه ژنان له تێكچوونی ده‌ماره‌كان ده‌پارێزێت.
زانست سه‌لماندوویه‌تی كه ژن هۆرمۆنێكی هه‌یه به‌ناوی (ئۆكسیتۆسین)، ئه‌ركی رێكخستنی مهزاجهو وا له ژن ده‌كات زۆر
قسه بكات تا له فشاره‌كانی سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار رزگاری بێت كه له‌وانه‌یه به‌بێده‌نگی تووشی تێكچوونی مه‌زاج‌و توندوتیژی بێت.
هاوكات، پزیشكه پسپۆڕه‌كانى بوارى ده‌روونناسى ئه‌وه ده‌ڵێن، كه زۆر بڵێیى چاره‌سه‌رێكى ده‌روونییه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى 100%ه، له‌به‌رئه‌وه‌ى
ژن زیاتر له پیاو دووچارى نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌بێته‌وه به‌هۆى ئه‌و كاریگه‌ریه كۆمهڵایهتىو دهروونیانهى له ژیاندا تووشى ده‌بێت.
وه‌رگیره‌وه له کوردسات تیڤی
[/size]
[size=34] سه‌ره‌تای یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین[/size]