بابه‌ت: یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) پیرۆزبێت له گشت موسڵمانان
[size=16] به ناوی یه‌زدانی باڵا ده‌ست
سڵاو و ره‌حمه‌تی خوداتان لێبێت
ان شاءالله هه‌مووتان سه‌لامه‌ت و له ته‌ندروستیه‌كی چاك ده‌بن[/size]
[size=16]بۆ ئه‌م یاده به‌ڕێزه كه یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ه
به پێویستمان زانی بابه‌تیكی قه‌شه‌نگ ئاماده بكه‌ین كه كورت و به مانا بیت بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك له دڵسۆزیمان ببه‌خشین به‌و سه‌ركرده جوامێره ….[/size]
[size=16]سه‌ره‌تا به ئایه‌تێكی خودای گه‌وره ده‌ست پێده‌كه‌ین
بسم الله الرحمن الرحيم
((إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً ))
واتا : به ناوی خودای به به‌زه‌یی به‌خشنده
(( به‌ڕاستی خودای گه‌وره و فریشته‌كانی صهڵِاوهت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر لێده‌ده‌ن , ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ش صهڵاوهتی له‌سه‌ر لێبده‌ن ))[/size]
[size=16]بێ گومان هه‌موومان پێغه‌مبه‌رمان ( صلی الله علیه وسلم ) خۆش ده‌وێت , جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویستیه بسه‌لمێنین , پێویسته هه‌موو رۆژێك و هه‌موو كاتێك صهڵاوهتی له‌سه‌ر لێبده‌ین .....
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : _ فيما معنى الحديث _ (( من صلى علي صلاة واحدة صلى الله عليه بها عشرا ))
واتا : پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت (( هه‌ر كه‌سێك یه‌ك صهڵاوهتم له‌سه‌ر لێبدات خودای گه‌وره ده صهڵاوهتی له‌سه‌ر لێده‌دات ))
وه مانای ( ده سه‌ڵاوه‌تی له‌سه‌ر لێده‌دا ) ڕه‌حمه‌تی خودایه .... هه‌موو كه‌س ڕه‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌ی ده‌وێت.
وقال صلى الله عليه وسلم : (( البخيل كل البخل الذي ذكرت عنده فلم يصلّ عليّ ))دووباره پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت (( ئه‌و كه‌سه زۆر ڕه‌زیله كه لای ئه‌و باس ده‌كرێم و صهڵاوهتم له‌سه‌ر لێنه‌دات ..
ئه‌و بابه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌س صهڵاوهت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) لێبدات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام , ڕۆژانه له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ و چوونه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و ڕه‌حمه‌تی خودای گه‌وره به ده‌ست بێنین و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریش به ده‌ست بینین .
بۆیه تكام وایه له هه‌موو ئه‌ندامان به‌ژداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به به‌رده‌وامی له صهڵاوهت لێدان ....
وه خودای گه‌وره پاداشتتان پێبداته‌وه ...
<< اللهم صلي وسلم وبارك وأنعم على سيدنا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعيــــــــــــــن >>[/size]
[size=16]وه ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاساره كه ماوه‌ته‌وه:[/size]
[size=16]وه ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاساییه[/size]
[size=16]ئاماده‌كردنی:-
((ئـــایـــه _ بڵند هه‌ولێری ))[/size]