بابه‌ت: باسی گه‌وره‌یی گریان له ترسی خوا
قال الله تعالى \" وَيَخِرُّونَ لِلأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا\" الإسرا‌ء/١٠٩.
واته: زانایانی میلله‌ته‌کانی پێش هاتنی قورئان هه‌رکاتێ ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه له‌په‌و روو کوڕنووش ده‌به‌ن بۆ خودا‌و کوڵی گریانیان ههڵدهستێو ئه‌م قورئانه ده‌بێ به مایه‌ی دڵگه‌رمی‌و ملکهچیو سه‌ردانه‌واندنیان بۆ فه‌رمانه‌کانی خودا.
قال تعالى \" أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ وَتَضْحَكُونَ وَلا تَبْكُونَ\" النجم/٥٩-٦٠.
واته: ئه‌وه ئێوه له‌باتی ئه‌وه‌ی به ژنه‌وتنی ئه‌و بهڵێنو هه‌ڕه‌شانه‌ی که وان له‌ناو ئه‌م قورئانه‌دا ده‌ست بکه‌ن به گریان‌و بگرین، که‌چی به‌لاتانه‌وه سه‌یره‌و له‌به‌ر ئه‌وه بڕوای پێناکهنو گاڵته‌تان پێی دێ له‌به‌ر ئه‌وه پێی پێده‌که‌نن.
١/٤٤٦- وعن أبي مسعود رضي الله عنه قال قال لي النبي صلى الله عليه وسلم اقرأ علي القرآ‌ن قلت يا رسول الله أقرأ عليك وعليك أنزل قال إني أحب أن أسمعه من غيري فقرأت عليه سورة النساء حتى جئت إلى هذه الآية \" فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا \" الآية قال حسبك الآن فالتفت إليه فإذا عيناه تذرفان. متفق عليه:
ئیبنو مه‌سعود (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رمووم: هه‌ندێ قورئانم بۆ بخوێنه! عه‌رزیم کرد: قوربان! قورئان بۆ تۆ هاتووه‌و من بۆتی بخوێنم؟ فه‌رمووی: حه‌زده‌که‌م یه‌کێکی تر
بیخوێنێو من گوێی لێ بگرم، ئیتر منیش سووره‌تی نیسائم بۆی خوێند، تا گه‌یشتمه ئه‌م ئایه‌ته: \" فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا \" النساء/٤١.
واته: ده‌بێ حاڵی ئه‌و کافرانه چۆن بێ، له ڕۆژی قیامه‌تا، له‌و کاته‌دا که له هه‌موو میلله‌تێ شایه‌تێک دێنین، شایه‌تی ده‌دا له‌سه‌ر کوفر‌و بێ بڕواییو نامه‌ردی ئه‌وان، وه تۆش دههێنینو ده‌تکه‌ین به شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وان. که گه‌یشتمه ئه‌مێ ئیتر فه‌رمووی: ئیتر به‌سه، که‌چی ته‌ماشایم کرد وا ئه‌سرین هۆن هۆن به چاوه‌کانیا دێته خواره‌وه.(ش).
٢/٤٤٧- وعن أنس رضي الله عنه قال خطب رسول الله صلى الله عليه وسلم خطبة ما سمعت مثلها قط فقال لو تعلمون ما أعلم لضحكتم قليلا ولبكيتم كثيرا قال فغطى أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم وجوههم ولهم خنين. متفق عليه: وسبق بيانه في باب الخوف:
ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دوانێکی جوانی وای بۆ داین هه‌رگیزاو هه‌رگیز دوانی وا به‌تام و چێژم نه‌بیستووه، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه بیزانن که‌م پێده‌که‌نین و زۆر ده‌گریان! ئیتر یارانی حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایان له پڕمه‌ی گریان‌و سه‌ری خۆیان داپۆشی!(ش).
٣/٤٤٨- وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لايلج النار رجل بكى من خشية الله حتى يعود اللبن في الضرع ولا يجتمع غبار في سبيل الله ودخان جهنم. رواه الترمذي: وقال حديث حسن صحيح:
ئه‌بوهوره‌یره (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێ: هه‌رکه‌سێ له ترسی خودا دڵی پڕ ببێ و ساخ له‌به‌ر ڕه‌زای خودا بگری ئیتر دوو پێی ناچێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و زۆر سته‌مه که ڕێگه‌ی بکه‌وێته ناو دۆزه‌خ، وه‌ک چۆن سته‌مه که شیری دۆشراو جارێکی تر
بچێته‌وه ناو گوانی ئاژه‌ڵ، تۆز‌و گه‌ردی خه‌بات و تێکۆشانیش له‌ڕێگه‌ی خودادا له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵی دۆزه‌خدا قه‌ت یه‌ک ناگرن، ئه‌وه‌ی تۆزێک ڕێگه‌ی خه‌بات و تێکۆشان بچێ به‌سه‌ریدا له‌م جیهانه‌دا له‌و جیهاندا دووکه‌ڵی دۆزه‌خ ناچێ به‌سه‌ریدا.(ت-ح/ح/ص).
٤/٤٤٩- وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله إمام عادل وشاب نشأ في عبادة الله تعالى ورجل قلبه معلق بالمساجد ورجلان تحابا في الله اجتمعا عليه وتفرقا عليه ورجل دعته امرأة ذات منصب وجمال فقال إني أخاف الله ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه. متفق عليه:
ئه‌بو هوره‌یره (ڕه‌زای خودای لێ بێت) لهحهزرهتهوه ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێ: حه‌وت تاقم هه‌ن خودا له‌ڕۆژی قیامه‌تا دایان ده‌نێ له‌ژێر سێبه‌ری ته‌خت و باره‌گا (عه‌رش) ی خۆیدا، له‌و ڕۆژه‌دا که هیچ سایه‌و سێبه‌رێکی تر نییه بێجگه له سایه وسێبه‌ری خۆی، یه‌که‌م: پادشای عادل و پێشه‌وای دادپهروهروکاربهدهستو سه‌رکاری بهداد، دووه‌م: لاوێ که لهعیبادهتو خودا په‌رستیدا قاڵ بووبێ‌و پێگهیشتبێو به‌ره به‌ره گه‌وره بووبێ، سێیه‌م: پیاوێ که دڵی ئالووده‌ی مزگه‌وت بێ، چواره‌م: دوو پیاو که له‌به‌ر ڕه‌زای خودا یه‌کتریان خۆش بوێ، کاتێ کۆده‌بنه‌وه له‌شوێنی ساخ له‌به‌ر ڕه‌زای خودا کۆببنه‌وه‌و کاتێکیش له‌یه‌ک جیا ده‌بنه‌وه، ساخ له‌به‌ر ڕه‌زای خودا له‌یه‌کتری جیا ببنه‌وه، له‌پاش ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌که‌یان، پێنجه‌م: پیاوێ که ئافره‌تێکی خانه‌دانی خانومانی شۆخی جوان داوای ئیشی خراپی لێ بکاو خۆیی ته‌سلیم بکا، ئه‌ویش نهیکاو پێی بڵێ: من بێ شه‌رعی ناکه‌م چونکه له‌خودا ده‌ترسم، شه‌شه‌م: پیاوێ خێرێ بهپهنامهکی بکا، که ئه‌م ده‌ستی به‌و ده‌ستی نه‌زانێ، حه‌وته‌م: پیاوێ که به‌ته‌نیا خۆی بێ‌و یادی خودا بکاو فرمێسک به‌چاویا بێته خواره‌وه‌و له‌ترسی خودا بگری.(ش).
٥/٤٥٠- وعن عبد الله بن الشخير رضي الله عنه قال أتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو يصلي ولجوفه أزيز كأزيز المرجل من البكاء حديث صحيح رواه أبو داود والترمذي في الشمائل بإسناد صحيح:
عه‌بدوڵڵای کوڕی شخخیر (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: چووم بۆ خزمه‌تی حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕوانیم وا خه‌ریکه نوێژ ده‌کا، له‌ناو دڵه‌وه وه‌کوو مه‌نجه‌ڵی سه‌ر ئاگر له‌ترسی خودا کوڵی گریانی نهدهنیشتهوهو وه‌کوو سه‌ماوه‌ر گیزه‌ی ده‌هات.(د/ت-ح/ص).
٦/٤٥١- وعن أنس رضي الله عنه قال قال رسول الله
صلى الله عليه وسلم لأبي بن كعب رضي الله عنه إن الله عز وجل أمرني أن أقرأ عليك لم يكن الذين كفروا قال وسماني قال نعم فبكى أبي. متفق عليه: وفي رواية فجعل أبي يبكي:ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به ئوبه‌یی کوڕی که‌عبی فه‌رموو: خودای گه‌وره‌و سه‌روه‌ر فه‌رمانی پێ کردووم که سووره‌تی( لم يكن الذين كفروا)ت به‌ده‌رس له‌لا بخوێنم، ئوبه‌یی فه‌رمووی: خودا بۆ خۆی ناوی منی هێنا بۆت؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ: ئیتر ئوبه‌یی له‌خۆشی ئه‌وه‌ی که خودا ئه‌و ده‌ستی قه‌درو ڕێزه‌ی لێناوه ده‌ستی کرد به گریان.(ش).
٧/٤٥٢- وعن أنس رضي الله عنه قال قال أبو بكر لعمر رضي الله عنهما بعد وفاة رسول الله صلى الله عليه وسلم انطلق بنا إلى أم أيمن رضي الله عنها نزورها كما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يزورها فلما انتهيا إليها بكت فقالا لها ما يبكيك أما تعلمين أن ما عند الله خير لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقالت إني لا أبكي أني لأعلم أن ما عند الله تعالى خير لرسول الله صلى الله عليه وسلم ولكن أبكي أن الوحي قد انقطع من السما‌ء فهيجتهما على البكاء فجعلا يبكيان معها. رواه مسلم:
ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌بو به‌کر به عومه‌ر ده‌فه‌رمووێ: با بچین بۆ لای ئوممو ئه‌یمه‌ن (ڕه‌زای خودای لێ بێت) دیده‌نییه‌کی بکه‌ین، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) که ده‌چوو بۆ سه‌ردانی، که گه‌یشتینه لای ئوممو ئه‌یمه‌ن ده‌ستی کرد به گریان، ئه‌وانیش گوتیان: بۆچی ده‌گریت؟ ئه‌دی نازانی ئه‌وه‌ی لای خودایه چاکتره بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت)! فه‌رمووی: من له‌به‌ر ئه‌وه ناگریم، ده‌زانم ئه‌وه‌ی له‌لای خودایه باشتره بۆ پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گریم که سرووش له ئاسمانه‌وه کۆتایی هات ئیتر ئه‌وانیش خرۆشان و هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵیا ده‌ستیان کرد به گریان.(م). (ئوممو ئه‌یمه‌ن دایکی شیری پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت)... وه‌رگێڕ).
٨/٤٥٣- وعن ابن عمر رضي الله عنهما قال لما اشتد برسول الله صلى الله عليه وسلم وجعه قيل له في الصلاة فقال مروا أبا بكر فليصل بالناس فقالت عائشة رضي الله عنها إن أبا بكر رجل رقيق إذا قرأ القرآ‌ن غلبه البكاء فقال مروه فليصل وفي رواية عن عائشة رضي الله عنها قالت قلت إن أبا بكر إذا قام مقامك لم يسمع الناس من البكاء. متفق عليه:
ئیبنو عومه‌ر (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: کاتێ نه‌خۆشییه‌که‌ی حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ته‌واو گران بوو، له‌باره‌ی به‌ر نوێژی نوێژه‌کانه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌زره‌ت کرد، فه‌رمووی: له‌زمانی منه‌وه فه‌رمان بکه‌ن به‌ئه‌بو به‌کر با له‌جیاتی من بهرنوێژییهکه بکا بۆ مهردومهکه، عائیشه‌ش (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: ئه‌بو به‌کر پیاوێکی دڵنه‌رمه ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی تۆدا
ڕابوه‌ستێ له‌به‌ر گریان خۆی بۆ ڕاناگیرێو ناتوانێ به‌رنوێژیی بۆ خه‌ڵکه‌که بکا، به‌ڵام عائیشه له‌دڵه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که باوکی له‌م کاتی سه‌ره‌مه‌رگه‌دا له جێگه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌ستێ، نه‌بادا خهڵکهکهبڵێن: ئه‌بو به‌کر پێی ڕه‌ش بوو، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌وه: فه‌رمان بکه‌ن به ئه‌بو به‌کر تا بهرنوێژییهکه بۆ خه‌ڵکه‌که بکا.(ش).
ده‌نگی ئیسلام
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!