بابه‌ت: بێ مروه‌تی...
[size=16]قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌وه (1)
خۆت نه‌خه‌یته به‌ر شه‌پۆلی ئه‌شكی بێ پایانی شه‌و
ئه‌ی كچی خاوه‌نی جوانی و ئه‌ی چرای دیوانی شه‌و
(خۆت بپارێزه له ئاهی دڵبریندارانی شه‌و
نه‌ك خوا نهكهرده گیرابێ دوعای ناڵانی شه‌و)
* * *
وێڵم و تاریكه ده‌ورم، فه‌رشی ڕێگه‌م مه‌ینه‌ته
بێكه‌سم، ته‌نها ئه‌ناڵم، مه‌رگی خۆمم عه‌زره‌ته
سازی ئاهه‌نگی شه‌وانم، سۆزی جه‌رگی له‌ت له‌ته
( یاوه‌رو یاری ئه‌نیسم ئاهو ئه‌شكی حه‌سره‌ته
ئافه‌رین ئه‌ی بارهكهڵا، دیده‌یی گریانی شه‌و )
* * *
وانه‌زانی ده‌ستی غه‌م یادت له دڵدا ده‌رئه‌كا
ئه‌شكی خوینینم ده‌لیله بۆ كه‌سێ باوه‌ڕ نه‌كا
گیانه‌كه‌م به‌و تیشكی چاوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئه‌كا
( دڵ ئه‌بێته قهتریه خوێن و له دیده‌م سه‌ر ئه‌كا
هه‌ر كه ڕابورێ به‌سه‌رما سوحبهتی جارانی شه‌و )
* * *
هاوده‌مێ فه‌رمووی: له‌به‌رچی كرده‌وه‌ت گریانه هه‌ر؟
تافی لاوێتیته، لاوی، قهڵبهزهری سه‌یرانه هه‌ر
من وتم سه‌یران و خۆشی پێشكه‌شی شادانه هه‌ر
( ئه‌شكی حه‌سره‌ت لازمی جه‌معی سیابهختانه هه‌ر
شه‌ونمی سوبحه ده‌لیلی قه‌تره‌یه‌ك گریانی شه‌و )
* * *
هه‌وڵی زۆرم دا، له داوی زوڵفی ئه‌و بێ مرهوهته
ده‌رچم و دوایی بهێنم به‌م عه‌زاب و مه‌ینه‌ته
پێی وتم: بێ سوده هه‌ولت تاكو ماوی جێگه‌ته
( نوری له‌م پێچ و خه‌می زوڵفه نه‌جاتت زه‌حمه‌ته
لای سه‌خی ته‌بعان مه‌حاڵه روخسه‌تی میوانی شه‌و) [/size]
(1) ئه‌حمه‌د هه‌ردی: سێ دێڕه‌كه‌ی سه‌ره‌تای پێنج خشتهكیهكان هی خۆمه، دوو دێڕی ناو كه‌وانه‌كه هی (شێخ نوری شێخ صالح)ه
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم