بابه‌ت: (شارهتۆقیوهکه)ی یودیت نیورینک
ڕۆمانی (شارهتۆقیوهکه)یه‌کێکه له کتێبه‌کانی یودیت نیورینک.ڕۆمانه‌که یودیت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توندووتیژی ژیانی ڕۆژانه‌ی له به‌خداد ده‌کات.چیرۆکه‌کانی وێرانکردن ده‌رباره‌ی سێ خیزان که گه‌واهی ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی گۆڕانی دراوسێیه‌تی له ڕۆژی داگیرکاریی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه،شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.خێزانه‌کان داهێنانی خودی نووسه‌رن،به‌ڵام ڕاستییه‌کان ڕاستیی ڕووداون.ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ،به‌ڕاستی ڕوویان داوه،
کورته‌یه‌کی پێویست
یودیت نیورینک پسپۆڕێکه له‌باره‌ی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێسته وه‌ک په‌یامنێرێک له عێراق بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی تراوی هۆڵه‌ندی کار ده‌کات.دانه‌ری کتێبی (شه‌هیدانی وێڵ)ه که لیژنه‌یه‌ک له ده‌زگای ئاراس هه‌ستاون به وه‌رگێڕان و چاپی کتێبه‌که،یودیت نورینک له‌دایک بووی 1975،ماوه‌ی 25 ساڵه ڕۆژنامه‌نووسه،له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو،جه‌ختی کردۆته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌رده‌وام سه‌ردانی کردووه.له‌وه‌ته‌ی نیسانی 2008یشه‌وه له سلێمانی ده‌ژی.له‌وێ سه‌نته‌ری میدیای سه‌ربه‌خۆی کوردستان ( ) ی دامه‌زراندووه و خولی ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی ئاستی میدیا له هه‌رێمی کوردستان و عێراق.نورینک له ژاماره‌یه‌ک ڕێکخراودا چالاکه،که تێدا راهینه‌ر بووه له بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق و ئێران.
سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێک زانیاری،کتێب خۆی.