بابه‌ت: ئه‌فلاتوون ده‌ڵێت شیعر راستگۆی تێدا نیه !!!!!!
[center]ئه‌فلاتوون ده‌ڵێت شیعر راستگۆی تێدا نیه !!!!!!
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئه‌ده‌ب :
که‌ی ئه‌ده‌ب سه‌ری هه‌ڵدا ؟
ئه‌فلاتوون ده‌ڵێت شیعر راستگۆی تێدا نیه !!!
[right]
ئا : مامۆستا هێڕۆ
[/right]
ئه‌ده‌ب له ساده ترین پێناسه‌یدا :
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیر و بۆچونه‌کانی ژیانه له قاڵبی ئه‌ده‌بێکی شعری یان په‌خشان دا ،
یان ئه‌ده‌ب ده‌ربڕی هه‌ست و سۆز و لێکدانه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی مرۆڤایه‌تییه .
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانی پێش زانین ، له (420) پ.ز گرنگی به لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب
به تایبه‌تی شیعر درا تیۆره‌کانی له ئه‌ره‌ستۆ و ئه‌فلاتوون له دهرکهوتوترین ئه‌و تیۆرانه‌ن که گرنگیان به شی کردنه‌وه و
راڤه کردن و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی تراجیدیا و کۆمیدیا داوه ، به‌ڵام هه‌ریه‌که له‌و فه‌یله‌سوفانه تێڕوانینی جیا جیایان
هه‌بووه . ده‌رباره‌ی شیر و شاعیر :
ئه‌فلاتون ده‌ڵێت شیعر راستگۆی تێدا نییه لاسای کردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت به کرده‌وه نایسه‌لمێنێت له‌به‌ر یه‌وه سێ هه‌نگاو
له ڕاستیه‌وه دوور ده‌که‌ونه‌وه ، نه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیان درۆ ئه‌که‌ن به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خواوه‌نده‌کان و خه‌ڵکیش درۆده‌که‌ن .
ئه‌فلاتون سێ جیهان جیا ده‌کاته‌وه :
* جیهانی باڵا – جیهانی نمونه‌یی که هه‌میشه‌یه و نه‌مره .
* جیهانی هه‌ستپێکراو که وێنه‌ی جیهانی یه‌که‌مه .
* جیهانی سێبه‌ر ، که بریتیه له لاسای کردنه‌وه‌ی جیهانی هه‌ست پێکراو ئه‌م یان جیهانی شاعیر و هونه‌رمه‌نده ،
واته شاعیر له جیهانی سێبه‌ردایه سێ هه‌نگاو له جیهانی حه‌قیقه‌ت یان باڵا دوورکه‌وتووه‌ته‌وه . بۆیه شیعر ره‌تده‌کاته‌وه .
به‌ڵام ئه‌رستۆ تێڕوانینه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتون دا تاڕاده‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بوون ، چونکه به‌لای ئه‌رستۆوه هونه‌ر ته‌نها
لاسای کردنه‌وه نییه که هونه‌ر مه‌ند لاسای سروشت ده‌کاته‌وه جاری وا هه‌یه له‌و جوانتر به‌مه‌ش هونه‌ر یان بڵێین
شیعر چه‌ند پله‌یه‌ک به‌رز ده‌کاته‌وه .
ئه‌رستۆش لاسای کردنه‌وه ده‌کات به سێ به‌شه‌وه :
1- لاسای کردنه‌وه‌ی وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌یه له واقیعدا .
2- وه‌کو ئه‌وه‌ی (توقع) ئه‌کرێت یان ڕه‌نگه ببێت .
3- لاسای کردنه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئهویسسترێت ببێت .
ئه‌م تێڕوانینانه‌ش بوونه بنه‌مای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی که دواتر ره‌خنه گران په‌یڕه‌ویان کرد له‌سه‌رده‌می (ڕێناس - بوژاندنه‌وه)
[/center]