1

بابه‌ت: (( توانج هاوشتن )) دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون له‌ کۆمه‌لگا

[size=16]له‌م کۆمه‌لگایه‌ی که‌ ئێمه‌ لێی ده‌ژێن و ژیانمان تێدا ده‌گوزه‌رێنین
رۆژانه‌ چه‌ندین دیارده‌ی ناشرین روبه‌رومان ده‌بێته‌وه‌ یه‌کێک له‌و دیاردانه‌
که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری تاکه‌کانی کۆمه‌لگا له‌ده‌ستی ده‌نالێنێت دیارده‌ی (( توانج هاویشتنه‌ ))
که‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ بوه‌ته‌ پیشه‌یه‌کی به‌رده‌وامی گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ کورو کچه‌وه‌
به‌لام زیاتر له‌ لایه‌ن کورانه‌وه‌ ده‌بینرێت چاودێران تا ئێشتا هۆیه‌کی دیاریکراویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌
سه‌باره‌ت به‌ تاونج .
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌  که‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و پێش قوتابخانه‌کان ده‌وه‌
ستێت و توانج له‌ که‌سی به‌رامبه‌ری ده‌دات جا به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت له‌سه‌دا نه‌وه‌تی نه‌خوینده‌وارن
و یانیش هیچ کارێکی دیاری کراو نیه‌ که‌ پێوه‌ی مه‌شغول بن له‌وانه‌شه‌ بۆ نه‌فس نزمی که‌سه‌که‌
بگه‌رێته‌وه‌ به‌هه‌ر حال تا ئێستا هۆکارێکی دیاری کراو نیه‌

جالێره‌دا من ده‌لێم ئایا هۆکاری توانج هاویشتن له‌ نێوان گه‌نجانمان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆچی ؟؟
چوا له‌ گه‌نجه‌کانمان ده‌کات که‌ په‌نا بگرنه‌ به‌ر توانج هاوشتن ؟؟

[/size]

2

وه‌ڵام: (( توانج هاوشتن )) دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون له‌ کۆمه‌لگا

[size=16]ئه‌م ته‌وه‌ره‌ باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌مه‌وێت به‌ كورتی پوختی هه‌ندێكی بخه‌مه‌ ڕوو ...
توانج ( تانه‌) دیارده‌یه‌كی دزێوی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌بووه‌ و تا ئێستاش بنبڕ نه‌بووه‌، دیاره‌ هه‌بوونیش توانجیش هۆكار گه‌لێكی له‌ پشته‌ : -
1- نه‌بوونی هاوڕێیه‌تی له‌ نێوان دوو ڕه‌گه‌ز : نه‌بوونی هاوڕێیه‌تی و تێكه‌ڵاوی نه‌كردنی كچان و كوڕان و قه‌ده‌غه‌كردنی له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانمانه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤانه‌ی كردۆته‌ سه‌ر هه‌ردوو لاو وای كردووه‌ به‌ چاوێكی تره‌وه‌ سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن، یان ئاره‌زووی قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت و نه‌زانن چۆن سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاوڕێیه‌تیه‌كه‌یان دابنێن .

2- كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر : زۆر جار ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تانه‌ له‌ كه‌سانی تر ئه‌دات تاكه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و هه‌ستی بریندار بكات، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ رقێكی تاكی بێت (غرض شخصی) .

3- نه‌خۆشی ده‌روونی : زۆر ئاساییه‌ كه‌ بڵێین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تانه‌ له‌ كه‌سانی تر ئه‌ده‌ن دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی هاتبن و خویان به‌و ڕه‌فتاره‌وه‌ گرتبێت .

له‌ سه‌روی هه‌مووشیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین هۆكار ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ناو خێزان، چونكه‌ دایك و باوك نه‌یانتوانیوه‌ به‌ شێوازێك منداڵه‌كه‌یان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن نرخی گه‌وره‌یی مرۆڤی به‌رامبه‌ری بزانێت .

ده‌سته‌كانت خۆش سارا خان ته‌وه‌ره‌كه‌ت زۆر باش و له‌ جێ و به‌ سوده‌ ...[/size]

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3

وه‌ڵام: (( توانج هاوشتن )) دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون له‌ کۆمه‌لگا

[size=16]سوپاس لۆ به‌ژداریت براکه‌م
وه‌لا کاکه‌ سیروان خالی یه‌که‌م کاریگه‌ری زۆره‌
به‌لام ئێمه‌ یه‌شتا نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ تا کوروکچه‌کانمان تێکه‌ل بن
ئه‌گه‌ر له‌ کۆمه‌لگا ببینن کچ و کورێک پێکه‌وه‌نه‌ ئه‌وا هه‌زار و یه‌ک قسه‌ی
دروست ده‌که‌ن
سوپاس لۆ به‌ژداریت کاک سیروان
به‌ینی خۆمان بێت ئه‌م بابه‌ته‌م دانا له‌به‌ر خاتری توو چونکه‌ هه‌میشه‌ گله‌ییت هه‌بوو که‌ له‌به‌رچی
ته‌نها له‌ بواری وه‌رزش ده‌نوسم ئه‌مه‌شیان دوور له‌وه‌رزش wink[/size]

4

وه‌ڵام: (( توانج هاوشتن )) دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون له‌ کۆمه‌لگا

Sara_BarazelY نووسی:

[size=16]سوپاس لۆ به‌ژداریت براکه‌م
وه‌لا کاکه‌ سیروان خالی یه‌که‌م کاریگه‌ری زۆره‌
به‌لام ئێمه‌ یه‌شتا نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ تا کوروکچه‌کانمان تێکه‌ل بن
ئه‌گه‌ر له‌ کۆمه‌لگا ببینن کچ و کورێک پێکه‌وه‌نه‌ ئه‌وا هه‌زار و یه‌ک قسه‌ی
دروست ده‌که‌ن
سوپاس لۆ به‌ژداریت کاک سیروان
به‌ینی خۆمان بێت ئه‌م بابه‌ته‌م دانا له‌به‌ر خاتری توو چونکه‌ هه‌میشه‌ گله‌ییت هه‌بوو که‌ له‌به‌رچی
ته‌نها له‌ بواری وه‌رزش ده‌نوسم ئه‌مه‌شیان دوور له‌وه‌رزش wink[/size]

سارا خان هه‌موو تاك و كۆمه‌ڵگایه‌ك شایانی گۆڕانه‌، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌گه‌ین به‌و ڕۆژه‌ی كه‌ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و چینایه‌تی نه‌مێنێت ...


- كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ندامێك هه‌ن خاون توانایه‌كی باشن له‌ نوسین به‌ڵام خۆیان بره‌و به‌ تواناكانی خۆیان ناده‌ن، ڕاسته‌ بواری تۆ وه‌رزشه‌، به‌ڵام پێویسته‌ بره‌و به‌ بواره‌كانی تر به‌یت، چونكه‌ دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ئه‌بیت و زیاتر خۆت ئه‌دۆزیته‌وه‌..

زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی منت به‌ هه‌ند وه‌رگرت و بایه‌خ به‌ بواره‌كانی تر ئه‌ده‌یت، ئه‌مه‌ شانازیه‌ بۆ من ...
سه‌ركه‌وتووبیت خوشكی ئازیز....

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم