بابه‌ت: ڕێژنه‌ی كــــــــــــــــۆچ
[size=16]وات ئه‌زانی بهجێــــــــم بێڵی كه‌شتی ڕێگات له‌نگه‌ر ناگرێ
بڕوات نه‌كرد كه زریانی گه‌ردونی خوا ڕێت پێ بگرێ
به‌سه‌رمندا شه‌پۆلت برد، هه‌ور ئاسا چوویته ئاسمان
به‌ڵام ئێستاش به لێزمه‌وه دێیته خوارێ وه‌كو باران
* * *
خانم ئێستاش چرای ماڵم خامۆش بووه به‌ده‌ستی تۆ
هه‌ستی شیعرم بێ هوده‌یه له یادێكی سه‌رمه‌ستی تۆ
خونچه‌م وه‌ری و دڵم شكا هێلانهشم لێ شێواوه
گه‌ڕانه‌وه‌ش دادت نادا، چون به‌فری عه‌شقم تواوه
* * *
ئاوێنه‌ی دڵ وا شكاوه وێنه‌ی تۆشی وون كردوه
تۆ بزانه چ دهدرێكت به‌م ئه‌وینه‌ی من بردووه
ئیتر بڕۆ بیر له سایه‌ی داری عه‌شقم مه‌كه‌ره‌وه
ڕێژنه‌ی كۆچت بۆ كوێ دایكرد، هه‌ر بۆ ئه‌وی ببه‌ره‌وه[/size]
احمد محمد
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم