بابه‌ت: ئه‌و خالانه‌ی که پێویسته ئێمه‌ی ئه‌ندام ره‌چاوی بکه‌ین
[size=16]سلاو ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌کانی (( ی ، س ، مـــ ))
ئێمه رۆژانه چه‌ندان بابه‌ت له یانه بلاو ده‌که‌ینه‌وه به‌لام بێ ئه‌وه‌ی
ره‌چاوی هه ندێک خال بکه‌ین که بێگومان زۆر پێویسته ئێستا ئه‌م یانه‌یه
به‌هۆی هه‌ندێک کێشه‌وه ده‌نالێ نێ که چاره‌سه‌ره‌که‌شی ته‌نها به‌ده‌ست
ئێمه‌ی ئه‌ندامه کێشه‌کانیش بریتیه له :
1- کاتێک ئه‌ندامێک بابه‌ت بلاو ده‌کاته‌وه له هه‌ربه‌شێک سه‌یری به‌شه‌که ناکات
که ئایا ئه‌و بابه‌ته جارێکی تر بلاو کراوه‌ته‌وه له‌و یانه‌یه یان نا که ئه‌مه‌ش بێگومان
زۆر به‌زه‌قی له‌م یانه‌یه ده‌بینرێت بۆنمونه ته‌نها له ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوو 3 ئه‌ندامی
جیاواز گۆرانی هونه‌رمه‌ند (( زه‌که‌ریا _ بۆ کوردستانم )) بان بلاو کرده‌وه
بۆ یه پێویسته جوان سه‌یری به‌شی مه‌به‌ست بکه‌ین که ده‌مانه‌وێت بابه‌تی لێ
بلاو بکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر بابه‌ت دوباره‌بوو پێویست ناکات بلاو بکرێته‌وه
2- کاتێک بابه‌تێک بلاو ده‌کرێته‌وه جا له‌لایه‌ن هه‌ر ئهندامێکێک بێت و هه‌ر بابه‌تێکیش
بێت بێ ئه‌وه‌ی جوان سه‌یری بابه‌ته‌که بکه‌ین یان بیخینینهوه یه‌کسه‌ر وه‌لامی بۆ
ده‌نوسین که ئه‌م دیارده‌یه له %90 ئه‌ندامان ده‌بینرێت
3- ئه‌م خاله‌یان زۆر گرینگه که ئه‌ویش نوسینی ته‌نها (( ده‌ست خۆش ))
کاتێک ئه‌ندامان بابه‌تێک ده‌بینن و ده‌ی خوێنه‌وه له کۆتایی دا له‌وه‌لامدا ته‌نها
به‌یه‌ک ده‌ست خۆش بابه‌ته‌که جێده‌هێلن،
ئایا ته‌نها یه‌ک ده‌ست خۆش به‌سه بۆ یه‌ک بابه‌ت ؟؟ ئه‌ندامی وامان هه‌یه که
بابه‌تێک ده‌نوسی له‌وانه‌یه یه‌ک دوو رۆژ به‌و بابه‌ته وه‌بووه تا ته‌واوی کردووه
بۆ یه پێویسته له زۆر به‌ی بابه‌ته‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت چونکه ئه‌ندامێك
که بابه‌ت بلاو ده‌کاته‌وه بۆوه نیه که په‌یامی زۆر بێت بۆ ده‌وله‌مه‌ند بونی یانه‌یه
وه زۆربه‌شمان کاتێک که کارێک ده‌که‌ین هه‌رگیز له کۆتایدا چاوه‌رێ ی ده‌ست خۆشی
ناکه‌ین بۆیه گرنگ نیه که وه‌لام بۆ بابه‌ته‌که‌ت هه‌بێ یان نه‌بێ ته‌نها خزمه‌ت کردنێکه
به‌یانه بۆیه هیچ نه‌نوسی باشتر له نوسینی ته‌نها (( ده‌ست خۆش ))
4- زۆری بابه‌ت له یانه : له‌م یانه‌یه‌دا رۆژانه بابه‌تێکی یه‌کجار زۆر بلاو ده‌کرێته‌وه که ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆی قه‌له‌بالغ بونی یانه و ئه‌ندام ناتوانێت له یه‌ک کاتدا سه‌یری گشت بابه‌ته‌کان
بکات و وه‌لام و سه‌رنجی بۆ هه‌بێت
بۆ یه پێویسته له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی یانه یاسایه‌کی تایبه‌ت دابنرێت بۆ بابه‌ت نوسین
واته رۆژانه بابه‌ت بلاو کردنه‌وه دیاری کراو بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سود له بابه‌ته‌کان وه‌رگرین
5- هه‌لبژاردنی بابه‌ت : ئه‌و بابه‌ته‌ی که ده‌مانه‌وێت بلاوی بکه‌ینه‌وه پێویسته زۆر گونجاو و به‌سود
بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیستفاده‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌ندامه‌کانی تر وه شیاوی یانه بێت وه ئه‌و بابه‌ته‌ی
که ئێمه بلاوی ده‌که‌ینه‌وه مه‌رجه که زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ر له
هه‌ر شتێک په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌که پرسیاری هه‌بێت بتوانین وه‌لامی بده‌ینه‌وه واته بابه‌ته‌که
پێش بلاو کردنه‌وه‌ی یان پێش وه‌رگرتنی له یانه یان سایتێکی تر پێویسته باش بیخوینیته‌وه
بزانیت باسی چ ده‌کات و سه‌باره‌ت به چیه ئینجا بلاوی بکه‌یته‌وه
هیوادارم ئێمه گشتمان ره‌چاوی ئه‌م خالانه بکه‌ین بۆ جوانکردنی ئه‌م مه‌کۆیه خۆشه‌ویسته
خوشکی بچوکتان
ســـــــــــــــــــــــــارا به‌رازیلی [/size]