بابه‌ت: شاعیری چاك. .
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/b69662f875.jpg[/imgl]
شاعیری چاك، نابێته كۆیله‌ی كێش و پاشبه‌ند، به دوای ڕێسادا ناگه‌ڕێت، ئاخر ئه‌گه‌ر وای كرد،
خودی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ته‌نیا كاتێك كێش و سه‌روا ڕه‌چاو ده‌كات كه نه‌ك هه‌ر هیچ زیانبان
بۆ مانا نه‌بێت، به‌ڵكو جوانتریشی بكه‌ن. سه‌روا لای شاعیری چاك، وشه‌یه‌ك نییه، ته‌نیا له‌به‌ر
پێویستیی هه‌بوونی سه‌روا، داوه‌ت كرابێت، وشه‌یه‌كه فه‌رامۆشكردنی مه‌حاڵه و دێره شیعره‌كه‌ی
جوانتر كردووه. ئه‌وی له‌به‌ر ڕاگرتنی سه‌روا هانا بۆ وشه‌ی ئێسكگران ده‌بات شاعیر نیه.
ل6، ت له ز.
[size=24]كه‌س وه‌ك تۆ خۆشی نه‌ویستووم[/size]
هه‌ر هه‌موو دنیا بگه‌ڕێم
سه‌رینێ نابینمه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی باسكت نیان بێ،
هه‌ر هه‌موو دنیا بگه‌ڕێم
هاوژینێ نابینمه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی تۆ دلۆڤان بێ،
هه‌ر هه‌موو دنیا بگه‌ڕێم
هاوڕازێ نابینمه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی تۆ تێ‌بگا لێم،
هه‌ر هه‌موو دنیا بگه‌ڕێم
دڵخوازێ نابینمه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی تۆ خۆشی بوێم،
هه‌ر هه‌موو دنیا بگه‌ڕێم.
ئه‌وه ته‌نیا شنه‌ی چرپه‌ی ده‌نگی تۆیه
ته‌مومژی ئاواره‌ییم ڕاده‌ماڵێ،
ئه‌وه هه‌ر لاولاوی سۆزی گه‌رمی تۆیه
له به‌ژنی ڕۆحی لهگۆكهوتووم ده‌ئاڵێ.
ئه‌وه تۆبووی فێڕت كردم
كڕۆكی ژیان ئه‌وینه،
ئه‌وه تۆبووی فێرت كردم
خۆشه‌ویستی هه‌ر به‌خشینه،
كه‌س وه‌ك تۆ خۆشی نه‌ویستووم
هه‌میشه چیت شك بردبێ
بی دوودڵی پێت به‌خشیوم
هه‌رگیز هیچ لێ نه‌ویستووم،
كه‌س وه‌ك تۆ خۆشی نه‌ویستووم.
21\02\2004،
[size=8]حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن.[/size]