بابهت: گلاندی دەرەقی و زیادبوونی ئارەزووی خواردن
[size=16]گلاندی دەرەقی و زیادبوونی ئارەزووی خواردن
زیاد دەردانی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی Hyperthyroidismیان ژاراویبوونی گلاندی دەرەقی Thyroitoxicosisكە بریتیە لە زیادبوونی چالاكی ئەم گلاندە یان زیاد چالاكبوونی شانەكانی گلاندەكە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی پایرۆكسین Thyroxine)یانT4 ) یان هۆرمۆنی ((T3 یان هەردووكیان. هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی لەسەر ئاستی خانەدا گرنگیان هەیە، كاریگەری دەكەنە سەر نزیكەی هەموو خانەكانی لەش. فرمانی هۆرمۆنەكانی دەرەقی بریتییە لە زیندەپاڵ (میتابۆلیزم) و فرمانی خانەكان. لەگەڵ زیادبوونی ئەم هۆڕمۆنانەدا، كرداری میتابۆلیزم تاودەدرێت و دەزگای دەماری خۆنەویستیش تاودەدرێت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی تاودانی كۆئەندامەكانی لەش هەر وەكو زیادبوونی ژەمی ئەدرینالین لە لەشدا كە نیشانەكانی بریتین لە: زیادبوونی ئارەزووی خواردن لەگەڵ ئەمەشدا كێشی لەش كەم دەبێتەوە یان زیاد ناكات، خێرابوونی لێدانەكانی دڵ و دڵەكوتێ Palpitation، دەست لەرزین Tremor، نیشانەكانی پەستی، سكچوون لەبەر زیاد گرژبوونی ریخۆڵە، بەرگەنەگرتنی گەرما، ئارەقەكردنی ناو لەپی دەستەكان. هۆكارەكانی تری زیادبوونی ئارەزووی خواردن بریتین لە: پەستی، بۆلیمیا یان زیادخواردن كە بنەمایەكی دەروونی هەیە و زیاتر لە ئافرەتدا بەدی دەكرێت، ئازارو گرژی پێش عادە، نەخۆشی شەكرە و شەكرە لەكاتی دووگیانیدا، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، هەندێك دەرمان وەكو:، پێریئاكتین، دەرمانی دژەخەمۆكی، ستیرۆیدەكان.
گولان
[/size]