بابه‌ت: خـــــــــــهمی تۆمه
[size=16]جامی لێوت فرو بێنه بۆ سه‌ر لێوم
بۆ نازانی چه‌ند تینومهو چه‌ند په‌شێوم
بێ و ده‌فته‌ری دڵم تێیکه دیارییه
هه‌ر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ یارییه
من ئازاری خۆم خۆش ئه‌وێ و ماکی خۆمه
هه‌رگیز خه‌مێ بۆ خۆم ناخۆم خه‌می تۆمه
* * *
با چاوی تۆ بۆ کوشتنم ته‌رخان نه‌بێ
با زوڵفی لول من شێت نه‌کاو په‌خشان نه‌بێ
با ئاغر بێ هاتو چۆکهت وه‌ك جارانت
مه‌یکه به تۆ‌و ڕژێنهکهی به‌هارانت
چاو داگره لێت هاتووه به‌ڵام به‌ناز
مه‌لی دڵم ده‌سته‌مۆیه بۆچیته باز
* * *
خوا پێداوی جوانیت هه‌یه لێم بپرسن
خوا پێداوان تۆی لێده‌رچێ ئێسك قورسن
ئه‌و جوانییه‌ی لای تۆ نه‌بێ که‌ی جوانییه
شانم باری تۆ هه‌ڵنه‌گرێ بێ شانییه
بۆیه شانم دایه باری ئه‌م خولیایه
دنیا به‌بێ ئه‌وینی تۆ هیچی تیایه
* * *
له‌گه‌ڵ ته‌نافا قۆڵی تۆم بکرێته مل
له چاوی پیسی جه‌للادا ئه‌بم به گڵ
عاشق نیه له‌م دنیایه بگات بهمن
دێوانه‌کان من ڕابه‌رم بۆ کوێ ئه‌چن
گری گری خڕ ببنه‌وه‌و ڕۆژی جه‌مه
ڕێی هه‌موومان بۆ لای یه‌که‌و به‌ره‌و شه‌مه[/size]
حسيب قه‌ره‌داغی
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم