بابه‌ت: ئایا كه‌وتنه ناو خۆشه‌ویستی به‌سووده بۆمان؟
خۆشه‌ویستی
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سۆز‌و خۆشه‌ویستی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه، له‌وبڕوایه‌دان كه هه‌ستكردن بهخۆشیو ناخۆشی ته‌نها هه‌ستێكه له‌مێشكدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شیش ده‌بێت.
كاتێك كه‌سێك خۆشه‌ویستی ده‌كات چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كی به‌سه‌ریدا ڕوودهوات له‌وانه‌ش:
له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه/
كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و مێشكی دهبێتو ئاره‌زووی گهڕانو گه‌شت ده‌كات، هه‌ندێك كاریش ئه‌نجامده‌دات كه هه‌رگیز نه‌یكردووه.
خانه‌كانی مێشك/
خانه‌كانی مێشكی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كات پێكه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن، زۆرجاریش هه‌ست به‌دڵته‌نگی ده‌كات، ئه‌وه‌ش هۆكاری گۆڕانكارییه لهههستهكاندا، بۆنمونه كه‌سێك خۆشه‌ویستی ده‌كات هه‌ست به به‌هێزی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه هه‌ست به‌بێهێزی ده‌كات، ڕه‌نگی ڕووخساری ده‌گۆڕێت یان جوان‌و ڕهونهقداردهبیت یاخوود ماندوو به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌سایه‌تی:
ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه خۆشه‌ویستیه‌وه به‌سۆزو نه‌رمونیان ده‌بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، هه‌ستده‌كه‌ن بارودۆخێكی باشیان هه‌یه‌و هه‌ست به‌بێزاری ناكه‌یت له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام كاتێك بێزاربن هه‌ست بهشهرمدهكهنو نایانه‌وێت كه‌س بدوێننو خۆیان به‌دوورده‌گرن.
kurdan