1

بابه‌ت: له‌گه‌ل هانی

سازدانی: موحسین یاسین
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی‌ هانی، ده‌ڵێت باڵای شاجوانی لوبنان مه‌ترێك‌و نه‌وه‌د‌و چوار سانتیمه‌تربوو، بۆیه‌ من ره‌تمكرده‌وه‌، به‌ڵام وتیان نابێت ره‌تیبكه‌یته‌وه‌.

هانی ده‌ڵێت "كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌، حه‌زم له‌جوانی‌و پاكی‌و هاوڕێیه‌تییه‌‌و زۆر لای من گرنگه‌‌و هه‌ستده‌كه‌م كه‌ له‌مندا هه‌یه‌و شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌م‌و باوه‌ڕیشم به‌ناخ‌و هه‌ستی خۆم هه‌یه‌"

ده‌ستوور: هانی كێیه‌؟

هانی: من خه‌ڵكی شاری سنه‌م‌و ده‌رچووی ئاماده‌ییم به‌ڵام خولی وێنه‌كێشان‌و گۆرانیم خوێندووه‌ ‌وه‌كو مامۆستایه‌كیش ده‌توانم وانه‌ بڵێمه‌وه‌.

ده‌ستوور: بابزانین له‌مناڵیدا مناڵێكی چۆن بوویت؟

هانی: ژیانی مناڵی من چیرۆكێكی دوورودرێژه‌، من له‌خێزانێكی بۆرژوازیی په‌روه‌رده‌ بووم، به‌ڵام هه‌میشه‌ حه‌زم كردووه‌ خۆم له‌خه‌ڵك نزیكبكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌مناڵیمدا هه‌میشه‌ جه‌نگێك بوو له‌نێوان من‌و خێزانه‌كه‌مدا كه‌حه‌زم ده‌كرد بڕۆمه‌ ناو خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانده‌‌ویست بچمه‌ ناو خه‌ڵك‌و كۆنتاكتم هه‌بێت له‌گه‌ڵ هیچ خێزانێكی تردا، من باوكم له‌بیرنایه‌ت كه‌ له‌ساڵی 1978 شه‌هیدبووه‌، زۆر مناڵبووم كه‌دوای له‌ده‌ستدانی باوكم من ئه‌وكاته‌ ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو كه‌دایكیشم مێردی كرده‌وه‌و دواتر من له‌گه‌ڵ پورمدا ده‌ژیام، ئیتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وخێزانه‌ بۆرژوازیه‌دا گه‌وره‌ بووم عه‌یببوو كه‌بچمه‌ ناو ئاهه‌نگ‌و خۆشیه‌وه‌، به‌ڵام من هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ حه‌زم له‌گۆرانی بوو، گۆرانیم ده‌وت.

ده‌ستوور: ئه‌ی بابزانین له‌مناڵیدا هیچ كات له‌هاوڕێكانت داوه‌ یاخود هاوڕێكانت لێیانداویت؟
هانی: من مناڵێكی شه‌ڕانی بووم ته‌نانه‌ت له‌قوتابخانه‌ش هه‌روابووم، هه‌میشه‌ خاوه‌نی گروپێكی تایبه‌ت به‌خۆم بووم‌و حه‌زم ده‌كرد ده‌ورووبه‌رم قه‌ره‌باڵغ بێت‌و مناڵه‌كان له‌ده‌وروبه‌رم بن، زۆرجاریش ده‌مبردن بۆ ماڵی خۆمان سه‌ماوه‌ری مناڵانه‌م هه‌بوو كۆمده‌كردنه‌وه‌و چام بۆ لێده‌نان‌و قسه‌م بۆ ده‌كردن‌و ئه‌وانیش هه‌میشه‌ منیان خۆشده‌ویست، له‌بیرم دێت كه‌كچێك هه‌بوو له‌قوتابخانه‌كه‌مان زۆر عه‌زێتی هاوڕێیه‌كانم‌و مناڵانی تری ده‌داو دوو ساڵیش له‌خۆم گه‌وره‌تربوو، بۆیه‌ چووم لێمدا.

ده‌ستوور: سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چ ساڵێك؟

هانی: سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2000 كه‌ له‌ئێران ده‌ستم پێكرد‌و گروپێكمان هه‌بوو به‌ناوی (ڤیان) كه‌ئه‌ندامه‌كانی هه‌مووی كچ بوون‌و كورد بوون، له‌زۆر فێستیڤاڵی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا به‌شداریمان ده‌كردو ئه‌نجامی باشمان به‌ده‌ستده‌هێنا.

ده‌ستوور: هانده‌ری سه‌ره‌كیت كێ بوو، كێ ڕۆڵی له‌پێگه‌یاندنی تۆدا هه‌بوو؟

هانی: ته‌نها به‌هه‌وڵی خۆم پێگه‌یشتووم‌و كه‌س نه‌بوو.

ده‌ستوور: ساڵی چه‌ند رووت كرده‌ هه‌نده‌ران؟

هانی: ساڵی 2004.

ده‌ستوور: وه‌كو ده‌زانین ژیانی هاوسه‌ریت پێكهێناوه‌، به‌ڵام له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت جیابویته‌وه‌؟

هانی: به‌ڵێ، ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه‌‌و دوومناڵیشم هه‌یه‌، كوڕه‌كه‌م ناوی سیامه‌نده‌‌و ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌و كچه‌كه‌شم ناوی نارینه‌و ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌وێ ماوه‌ی نۆ ساڵه‌ جیابووینه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر براده‌رین بۆیه‌ له‌گه‌ڵ منیش‌و له‌گه‌ڵ باوكیاندا ده‌ژین‌و باوكیان هونه‌رمه‌ندێكی زۆرباشه‌‌و تێگه‌یشتووه‌.
ده‌ستوور: دوای‌ ئه‌وه‌ی چویته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا چۆن تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا بوویت، وه‌كو گۆرانیبێژ ناسرایت؟
هانی: من به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه‌ عه‌شقی كاره‌كه‌م بووم‌و به‌دواداچوونم بۆ گۆرانی ئه‌وروپی ده‌كرد‌و ده‌مزانی ئه‌گه‌ر گۆرانی كوردی تێكه‌ڵ به‌میۆزیكای رۆژئاوایی‌و رۆژهه‌ڵاتی بكه‌م، ئه‌وا شتێكی زۆر جوان ده‌رده‌چێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌دوای سێ مانگ له‌ئه‌وروپا گروپێكی مۆزیكم دروستكردوو به‌زوویی له‌tv ده‌ركه‌وتم‌و خه‌ڵك وایده‌زانی من هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه‌ له‌ئه‌وروپا ژیاوم، دواتر من گروپێكی زۆرباشی ئه‌ڵمانیم پێكهێنا كه‌هه‌موو ژه‌نیاره‌كان زۆر پڕۆفیشناڵ‌و ئه‌كادیمی بوون، له‌زۆر فێستیڤاڵدا به‌شداریمان ده‌كرد‌و گۆرانییه‌كانیشم هه‌موویان ئاوازی خۆم بوون.

ده‌ستوور: یه‌كه‌م گۆرانیت ناوی چی بوو كه‌تۆمارتكرد؟

هانی: یه‌كه‌م گۆرانیم كه‌ له‌ئێران تۆمارمكرد فۆلكلۆربوو، به‌ڵام یه‌كه‌م گۆرانی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ تۆمارمكرد تێكست‌و میلۆدی خۆم بوو كه‌به‌ناوی (كێم‌و له‌كوێم) دواتر كلیپمكرد له‌ساڵی 2005دا.

ده‌ستوور: هیچ به‌رهه‌مێكی نوێت هه‌یه‌؟

هانی: له‌ئێستادا ئه‌لبومێكی گۆرانیم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی خۆمه‌‌و دوانزه‌ گۆرانی له‌خۆگرتووه‌‌و جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پێشووم، ئه‌و ئه‌لبومه‌شی كه‌بڵاومكرده‌وه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌ رێچكه‌یه‌ك له‌ناومۆزیكی كوردیدا.

ده‌ستوور: ئه‌و سیفه‌تانه‌ چین كه‌ له‌تۆدا هه‌یه‌؟

هانی: من كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌، حه‌زم له‌جوانی‌و پاكی‌و هاوڕێیه‌تییه‌‌و زۆر لای من گرنگه‌‌و هه‌ستده‌كه‌م كه‌ له‌مندا هه‌یه‌و شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌م‌و باوه‌ڕیشم به‌ناخ‌و هه‌ستی خۆم هه‌یه‌.

ده‌ستوور: ده‌كرێت بزانین حه‌زت له‌له‌به‌ركردنی ستایلی چ جۆره‌ جل‌و به‌رگێكه‌؟

هانی: من سه‌ربه‌ستم كه‌هه‌ر جۆره‌ جل‌و به‌رگێك ده‌پۆشم، زۆر حه‌زم له‌ستایلی ساڵی په‌نجاكان‌و حه‌فتاكانه‌‌و هه‌ستیشده‌كه‌م كه‌ئه‌و ستایلی جل‌وبه‌رگه‌ زۆر له‌من دێت.

ده‌ستوور: ئه‌و كوڕه‌ كێبوو كه‌ڕۆڵت له‌گه‌ڵیدا بینی له‌كلیپی (سه‌ندرێلا)دا؟

هانی: ئه‌و كوڕه‌ شاجوانی وڵاتی لوبنان (فادی) بوو، دیاره‌ من هه‌رنه‌مبینی بوو كاتێك كه‌چوینه‌ لوبنان بینیم، وتم كاكه‌ ئه‌وه‌ چییه‌ ئه‌و كوڕه‌ باڵابه‌رزه‌ بیگۆڕن، وتیان تازه‌ ناكرێت، چونكه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌، بۆیه‌ له‌هه‌ندێ شوێندا سنوق یاخود شتی دیكه‌یان ده‌خسته‌ژێرپێم، چونكه‌ باڵای یه‌ك مه‌ترو نه‌وه‌د‌وچوار سانتیمه‌تر به‌رزبوو.

ده‌ستوور: حه‌زت له‌ چ ره‌نگێكه‌؟

هانی: ره‌ش‌و سپی.

ده‌ستوور: وه‌رزش ده‌كه‌یت؟

هانی: به‌ڵێ وه‌رزش ده‌كه‌م‌و حه‌زم له‌یۆگاو تێنسه‌.

ده‌ستوور: حه‌زت له‌ده‌نگی چ گۆرانیبێژێكه‌و گوێ له‌ده‌نگی كێ ده‌گریت؟

هانی: زۆرحه‌زم له‌ده‌نگی گۆرانیبێژی كۆچكردوو مامۆستا عه‌لی مه‌ردان‌و هونه‌رمه‌ند سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كورد ستانییه‌.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: له‌گه‌ل هانی

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هونه‌ریه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

3

وه‌ڵام: له‌گه‌ل هانی

كورانيه كانى زور خوشه

ده ست خوش بوتو مريه م خان

[size=16]الاماكن كلها مشتاق الك !!!![/size]

http://img413.imageshack.us/img413/1281/gozo1037.jpg

Uploaded with ImageShack.us

4

وه‌ڵام: له‌گه‌ل هانی

احمدشكر نووسی:

كورانيه كانى زور خوشه

ده ست خوش بوتو مريه م خان

منیش زور هه‌زم لیه‌تی

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg