بابهت: جمكێكی جیاواز هەر یەكە رەنگێكە
جمكێكی جیاواز هەر یەكە رەنگێكە
كاتێك دوو كەس دەبینین شێوەیان لە یەكتر نزیك دەبێ، یان لە یەكتر دەچن، یەكسەر دەڵێن ئەوانە جمكن، یان نزیكی یەكترن، ئەمەش بەهۆی لێكچوونی شێوەیان لە رووخسار و رەنگ، یان هەر شتێكی دیكەدا شێوەیان لەیەكتر نزیك بكاتەوە. جمكەكان هەردەم بەیەكتر دەچن، یان رووخساریان یان رەنگیان وەكو یەك دەبێ.
كەچی ئەو دوو كچە جوانە، سەرەڕای ئەوەی جمكن و لە یەك دایك و باوك بوونە، بەڵام رەنگی هەریەكەیان لەوەی دیكە جیاوازترە، چونكە یەكێكیان سپیە و ئەوەی دیكەش رەشە ! لە وڵاتی ئیسپانیا دوای ئەوەی كوڕێكی عەرەب كچێكی ئیسپانی دەخوازێت، بەرهەمەكەیان ئەو دوو جمكە جیاوازیە كە هەر یەكە رەنگێكە!