بابهت: بۆچی بەرگری كردن لە ئافرەت زیاتر پێویستە
ئهم بابهته وهلامی ئهو هاوریانهیه كه ئهلین ئافرهت مافی وهرگرتووه
[center]زۆر جار پیاوان رەخنە دەگرن لەو گرنگیدانە زۆرەی بە مافەكانی ئافرەت دەدرێت، چونكە ئەم گرینگیدانە دەبێتە مایەی بزربوونی مافەكانی پیاو، هەر لەم ژمارەیەدا هاوكارم بەڕیوەبەری نوسین لە گۆڤارەكەماندا بابەتێكی ئامادەكردووە لەچەشنی ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێكردووە، بەكورتی وەك زۆربەی پیاوان دەڵێ بۆچی ئەوەندە بەرگری دەكرێ لە مافی ئافرەت بەڵام كەس بەرگری ناكات لەو پیاوانەی بەدەستی ئافرەتەوە ستەمیان لێدەكرێ. لە ڕاستیدا بەرگریكردن دەبێ لە هەموو مرۆڤێك بكرێ كە ستەمی لێكرابێت، جا ئەو مرۆڤە هەڵگری هەر رەگەزێك بێت، كێشە نییە، گرنگ ئەوەیە مافی كەس پێشێل نەكرێت. لە لایەكی دیكەوە من دەڵێم سستەمی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای ئێمە بەو ئاستە پێش نەكەوتووە تا بڵێن مافەكانی ئافرەت تیایدا هەمووی پارێزراوە وئێستا واقیعمان بە شێوەیەك گۆڕاوە كە تیایدا پیاو بەدەستی ئافرەتەوە دەناڵێنێ، ئەم روانگەیە دوورە لە واقیعی ئێمەدا، كاتێكش دەڵێم دوورە لە واقیعی ئێمەدا، هەر بە قسە وا ناڵێم، چونكە پیاوە: ژن بەسەر ئافرەت دێنێت و پیاوە، ئافرەت لە سەر شەرەف دەكوژێ و هەر پیاویشە، پۆستەكانی ئافرەت لە هەموو پێگەكانی كاردا بۆ ئافرەت هەڵدەبژێرێ و دەستنیشانی دەكات، هەروەها پیاوە، ئازادییەكانی ئافرەت دیاری دەكات.. هتد.
ئەگەر ئێمە لە دیدگایەكی تەسكەوە تەماشای یەكێ لە كێشە كۆمەڵایەتییە هەرە گەورەكانی كۆمەڵگاكەمان نەكەین ئەویش كێشەی ئافرەتە دەبێ دان بەو راستییەدا بنێین و بڵین ژنی كورد هێشتا زۆری ماوە تاوەكو هەموو مافە مرۆییەكانی بۆ دەگەڕێتەوە.
راستیەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە هەندێ لە پیاوان كە بەدەستی ژنان دەچەوسێنەوە رەنگە ژمارەشیان ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ ژمارەی ئافرەتان نەگاتە 1 له 1000ی ئەو ژنانەی بەدەستی هاوسەر وباوك وبرا و مام و خاڵ و دراوسێ خزم و كەسوكارەوە...هتد دەچەوسێنەوە، لێرەدا كاتێك پیاوێك بەدەستی هاوسەری یاخود هەر ئافرەتێكی دیكەی خێزانەكەی چەوسابێتەوە و ئافرەتەكە توانیبێتی بە رێگەی یاسا و فرت و فێڵەوە ستەمكاری بكات دەرهەق بە پیاوێك مانای ئەوە نییە هەموو ئافرەتێك دەتوانێت بەم جۆرە كارە هەڵسێت، با زۆر دوور نەرۆم نموونەیەك لە سەر چەوسانەوەی ئافرەت بگێڕمەوە لەگەڵ ئەو هەموو یاسایانەی كە باسیان لێوە دەكرێ گوایە توانیویانە مافی ئافرەت بپارێزن نموونەكەش ئافرەتێكە مامۆستای زانكۆیە، پیاوەكەی بە ئاشكرا لەگەڵ دەیان ئافرەتی دیكە رادەبویرێ، كاتێك ئەم ئافرەتە هات و سكاڵای بۆ مەحكەمە بەرز كردەوە و واقیعەكەی گێڕایەوە، مەحكەمە هیچی بۆ نەكرد چونكە ئافرەتەكە خۆی داوای جیابوونەوەی كردووە، هەموو مافەكانی لێسەندرایەوە هەتاكو منداڵەكانیشی، ئەمە پێچەوانەكەشی راستە واتە ئەو كات پیاوەكە زەرەرمەند دەبێت و هیچ یاسایەكیش نییە بەرگری لەم حاڵەتانە بكات بۆیە ئەم كێشانە وەك نموونەیەك هێنامەوە مەبەستم لەوەیە كە ئەمانە نابنە پێوەرێك بۆ چەوسانەوە بەڵكو دەبنە پێوەرێك بۆ كەم و كورتیەكانی رێكخستنی كارووباری خێزان لەرێی یاساو دەزگا مەدەنییەكان. وەلێ نموونەی لەم چەشنە زۆرن بەڵام دەرفەتەكە كورتە ئەوەی ماوە بیڵیم مافەكانی ئافرەت ئەگەر بێت و لە رێی یاساوە بە وردی چارەسەر بكرێت ئەوە بێگومان ئەو كات مافەكانی پیاویش بەهەمان شێواز دەبێت رێكبخرێت. هەروەها ئێمە ناتوانین لە خۆمانەوە بڵێین ئافرەت تەواو توانیویەتی هەموو شتێك بەدەست بهێنێت چونكە ئەگەر وابێت ئێستا دەبو چەند وەزیری پیاومان هەیە ئەوەندەش ئافرەت هەبوایە، هەروەها چەند بەرپرسی لق و مەڵبەندو دەزگا حیزبی و حكومییەكانیش كە پیاون دەبوایە لە بەرامبەریدا ئەوەندەش ئافرەتبن، لە راگەیاندن و زۆر بواری دیكە كە كار تیایدا فراوانە ودیارە تائیستا ئافرەت لەو شوێنانە راو دەكرێ، باشە لە واقیعكی ئاوهادا چۆن دەتوانین بڵێین ئافرەت هەموو شتێكی بە دەستهێناوە؟![/center]