بابه‌ت: زانیاری له‌باره‌ی خوت
نینۆکت له‌چێ جۆرێکه؟
نینۆکی درێژ کۆله :
ئه‌و که‌سانه‌ی نینۆکیان شێوه‌یه‌کی درێژکۆله‌ی هه‌یه زۆربه‌ت کات که‌سێکی ئارام و له‌سه‌رخۆو بێده‌نگ و هه‌ستیارن ، ده‌یانه‌وێ پێش هه‌ر بریارێک زۆر به‌باشی بیر بکه‌نه‌وه ، که‌سانێکن خۆیان خۆشه‌وێ ، له‌خۆشه‌ویستیدا ئه‌زمونه‌کانیان زۆر سه‌رکه‌وتونابێت .
نینۆکی پان:
خاوه‌نی ئه‌م جۆره نینۆکانه که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێزیان هه‌یه ، خاوه‌نی قسه‌ی خۆیانن ، ده‌زانن چۆن خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر که‌سانی تردا ، ئاره‌زۆی زۆریان هه‌یه‌و ده‌زانن چۆن ده‌گه‌نه ئامانج ، حه‌زیان به‌گه‌شت و سه‌رکێشی هه‌یه ، ده‌یانه‌وێ هه‌میشه شتی تازه تاقی بکه‌نه‌وه .
نینۆکی ته‌سک :
خاوه‌نی ئه‌م جۆره نینۆکانه زۆر شه‌رمنن ، توانای به‌رگه‌گرتنی روداوی ناخۆشیان هه‌یه ، نایانه‌وێت فرمان ده‌ربکه‌ن به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ به‌شداربن له‌جێبه‌جێ کردنی فرمانه‌کاندا زۆربه‌ی جار خاوانی ئه‌م جۆره نینۆکانه که‌سانێکی راراو دو دڵن .
نینۆکی جوارگۆشه:
خاوه‌نی ئه‌م جۆره نینۆکانه زۆربه‌ی جار دوره په‌رێزن ده‌یانه‌وێت به‌بێده‌نگی کاری خۆیان بکه‌ن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌بواری زانست‌دا کارده‌که‌ن خاوه‌نی ئه‌م جۆره نینۆکانهن هه‌ندێ جار که‌سانێکی ئاژاواگێڕن .
نینۆکی کورت:
خاوه‌نی ئه‌م جۆره نینۆکانه ناسروان به‌وه‌ی توره‌و راران بۆچونه‌کانیان زوزو ده‌گۆڕن زۆربه‌ی جار په‌ناده‌به‌نه به‌ر توند‌و تیژی بێ ئه‌وه‌ی به‌باشی بیر بکه‌نوه بڕیاری سه‌رکێشانه ده‌ده‌ن که دواتر لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه .
نینۆکی بایه‌می:
خاوه‌نی ئه‌م جۆره نینۆکانه که‌سایه‌تیه‌کی ده‌ست بڵاویان هه‌یه به‌هره‌مه‌ندن توانایان هه‌یه خۆیان له‌گه‌ڵ دهوروبهردابگونجێنن که‌سانێکن حه‌زیان به‌هونه‌ر و کاری جوانکاری هه‌یه .
سه‌رچاوه: گۆڤاری ئاوێنه‌کان