بابهت: ئاهی دڵم
[center][size=16]ئاهی دڵم
ئەگەر سەیری ژیانم كەی زۆر شـێواوە لـەچاو جــاران
جـاران هـاوڕێم پێكەنین بوو ئێستا گـۆڕاوە بـۆ گــریــان
فرمێسكی چاوەكانی خۆم بـەســەر بـاڵای تۆدا بــاران
كەچی تۆ برینەكانمت تەنهــا جارێ نەكرد دەرمـــان
شـەرمـەزاری ئـەوینم بـی بەهارت كردم بـەپـایــز
ئـازارێـكـی وات پـێـداوم خـۆشی توشم نەبێ هەرگیز
من دڵـــی خۆمم بۆ ناردی دیاریم كرد بە ئـەوینی تـــۆ
نـەمزانی عەشق نازانی بێ لەتەفرەدان و درۆ
گریانت بە چاوم ناسـاند ... خەنـدەت لـە لێوانـم تـۆران
ئاهی ئەم دڵە بەسۆیـەم خوایە تۆش بێنێتە گـــــریان
سامان سهنگاوی [/size][/center]
بێ لهتۆ کهسێ ناتوانێ دهرگای دڵم بکاتهوه ..... سامان سهنگاوی