بابه‌ت: زیپكه‌و چاره‌سه‌ره‌كانی
[right]زیپكه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كانی پێست كه به هۆی داخستنی كونه وورده‌كانی (pores) پێسته‌وه به چه‌وری و خانه‌ی مردوو درووست ئه‌بێ . به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌نجی (نێوان دوانزه بۆ حه‌ڤده)ساڵدا هه‌رچه‌نده هه‌موو ته‌مه‌نێك ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه.
هۆكاره‌كان:
• چه‌وری پێست : (sebum) ئه‌وانه‌ی كه پێستیان چه‌وره زۆرتر به‌ره‌نگاری ئه‌م كێشه‌یه ئه‌بنه‌وه
• هۆرمۆن: به‌تایبه‌تی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن (testosterone) كه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا هه‌یه به‌ڵام به زۆری له ڕه‌گه‌زی نێردا. هه‌ربۆیه له‌و ته‌مه‌نه‌دا باوه كه كاتی هه‌ڵچوونی هۆرمۆنی تیادا ڕوو ئه‌دات.
• به‌كتریا جۆری (propionibacterium acne) :كه به ئاسایی له‌سه‌ر پێست ئه‌ژی و به هۆی چه‌وری پێسته‌وه زۆر گه‌شه ئه‌كات و ده‌بێته هۆی سوور بوونه‌وه‌و ئاڵۆش و هه‌وكردنی شوێنی زیبكه‌كان.
جۆر‌و شوێنه‌كانی زیبكه:
زیبكه به چه‌ند جۆریك ده‌رئه‌كه‌وێ وه‌كو سه‌ر ڕه‌ش و سه‌رزه‌رد و سوور‌و كیس و دوومه‌ڵ، دهموچاووسنگ و پشت و شان ئه‌گرێته‌وه.
چاره‌سه‌رو به‌رگریگرتن له ئاڵۆزییه‌كانی:
• ڕاسته زیبكه به هۆی پیسییه‌وه دروست نابێ, به‌ڵام زۆر گرنگه به‌پاك و خاوێنی پێست ڕابگیرێ بۆ كونترۆلكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌شتنی به سابوونی گونجاوو ئاوی شله‌تێن هه‌موو ڕۆژێ یه‌ك بۆ سێ جار‌و ووشككردنه‌وه‌ی به هێمنی.
• هه‌رچه‌نده تائێستا نه‌سه‌لمێنراوه كه خۆراك په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی هه‌یه به درووست بوونی زیبكهوه، به‌ڵام هه‌ندێجار ده‌ركه‌وتنی زیبكه دوای خواردنێكی تایبه‌تی تێبنی ئه‌كرێ، واباشه ئه‌و جۆره خۆراكه نه‌خورێ.
• به‌كارهێنانی ده‌رمان به‌شێوه‌ی كرێم و لۆشن و حه‌ب و گولاج به‌پێی ڕێنمایی پزیشك و بۆ ماوه‌ی دیاری كرا‌و. كه هه‌ندێ جار له‌سه‌ره‌تاوه زیبكه‌كان ئه‌ورووژێن بۆ 1یه‌ك تا دوو هه‌فته‌و دواتر بنبڕ ئه‌بن.
• بۆچاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان وه‌كو په‌ڵه و چاڵ : ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه تازه‌ترین و كایگهرترین شێوازن:
1.پاككردنی كیمیاوییانهی پێست ((chemical peeling.
2.له‌یزه‌ر بۆ تازه‌كردنه‌وه‌و دروستكرنی چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست (laser rejuvenation and resurfacing).
3.پڕكردنه‌وه‌ی پێست (fillers).
4. نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری.
لێره‌یه[/right]