بابه‌ت: دوای 10 ساڵ دووری، هه‌میشه وه‌ك چنارێ عاشق (جه‌مال غه‌مبار)
http://www.knwe.org/wenekan/jamal123.jpg
بڕیاره له‌ڕۆژانی (14و19و 23)ى ئه‌م مانگه له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی سلێمانىء هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، جه‌مال غه‌مبار-ی شاعیر سێ كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه به‌ڕێوه‌ببات.
كۆڕه‌كانیش به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چن: سه‌عات (4)ى ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه (14/3/2010)له‌هۆڵی ته‌وار له‌سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌ناڵى ئاسمانى كوردساته‌وه له‌ژێر ناوى (تا ئه‌به‌د چاوه‌ڕێ، هه‌میشه نا‌ئومێد وه‌ك چناری عاشقان...).
رۆژی هه‌ینی (19/3/2010) له‌شاری هه‌ولێر له‌هۆڵی ئۆتێل چوارچرا و رۆژی (23/3/2010) به‌یارمه‌تی به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ك جه‌مال غه‌مبار به‌نیازى له‌چاپدانی دیوانێكی نوێ و كۆكردنه‌وه و چاپكردنی كۆی بهرههمهكانیهتی.
شایانی باسه جه‌مال غه‌مبار-ی شاعیر‌و مافناس دوای (10) ساڵ دووربوونی له‌كوردستان، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌ڕایه‌وه كوردستان.
کوردستانی نوێ
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]