سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان .
Sarhang Muhsin نووسی:RoMan SleManY نووسی:خۆشه‌ویست تر
وڵات زۆره له کوردستان
شۆخ و شه‌نگ تر
خوێن گه‌رمتر،
وڵات زۆره له کوردستان
چاوی گه‌ش تر
ئێسک سووک تر
وڵات زۆره له کوردستان
قسه‌خۆش تر
ده‌ست ره‌نگین تر
به‌ڵام ئه‌ی کوردستانه‌که‌م !
وڵات نیه هه‌رگیز له تۆ
خۆشه‌ویست تر ..
شــێرکۆ بێکـــهس
"وڵات زۆره له كوردستان"؟!!. . كاك ڕۆمان ئه‌م شیعره‌ت به‌ته‌واوی هێناوه‌ته ئێره؟، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌ك خۆی چۆنه وه‌هات نوسیوه‌ته‌وه؟؟
http://kurdup.com/up/uploads/picture/d2ac8f1ffa.jpg
سه‌باره‌ت به‌م شیعره دوو تێبینم هه‌یه، هه‌رچه‌نده وای بۆ ده‌چم كه له بوون به پۆسته‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕوویدابێ ئه‌گینا باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه هه‌ڵه‌ی وه‌ها بكا.
خودایه ئه‌گه‌ر دۆزه‌خی بووم
به‌و ئاگره بمسوتێنه
كه له ئه‌نفال كه‌وته‌وه،
خودایه گه‌ر به‌هه‌شتیش بووم
هه‌ر چل حۆریه‌كه بۆ خۆت و
حۆریه‌كه‌ی ئێره‌م به‌ره‌وه.
یه‌كه‌م تێبینی: نوسراوه "به‌م ئاگره بمسوتێنه كه له ئه‌نفال كه‌وته‌وه"، خۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال ڕوویدا ئاگر كه‌وتنه‌وه نه‌بوو، زینده‌به‌چاڵ كردن بوو، پێم سه‌یره ناوی ئاگر هاتووه!.
تێبینی دووه‌م: دیاره مه‌به‌ستی شاعیر له دوا دێردا شه‌هید بوونه كه ده‌ڵێ:
خودایه گه‌ر به‌هه‌شتیش بووم
هه‌ر چل حۆریه‌كه بۆ خۆت و
حۆریه‌كه‌ی ئێره‌م به‌ره‌وه"،
شایه‌نی باسه شه‌هید بوون به 70 حۆری خه‌ڵات ده‌كرێ، نه‌ك 40 حۆری، ئیدی له‌وه‌شدا سه‌رم سوڕ ماوه كه ئه‌م ژماره‌یه بۆ به‌هه‌ڵه نوسراوه!!.
ده‌ست خۆش کاک سه‌رهه‌نگ ، پێم خۆشه به چاوی ره‌خنه‌وه له هه‌موو شتێک ئه‌ڕوانیت ، ئه‌مه‌ت له کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌چێت ، به‌ڵام نه‌ک ره‌خنه له دار و به‌رد ....
سه‌باره‌ت به‌و شیعره که گوایه هه‌مووم هێناوه یان نا ، به‌ڵی هه‌موویه‌تی و به ده‌نگی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س خۆشی لامه . چیت لا روون نیه ؟ ئه‌گه‌ر توانیم بۆت روون ئه‌که‌مه‌وه.
به نیسبه‌ت ئه‌و پۆسته‌ره‌ی واژۆکهمهوه و دوو تێبینیه‌که‌ت ..
یه‌که‌م : به‌ڵێ له ئه‌نفالدا ئاگر که‌وته‌وه ، چونکه کاتێک خه‌ڵکی گونده‌کانیان ئه‌برد و گونده‌کانیان وێران ئه‌کرد پاسان ئاگریان به‌ر ئه‌دا له گونده‌کان ، پاشان خه‌ڵکه‌که‌یان برد بۆ باشور.
دووه‌م : وه‌ڵامێکی ده‌قیقم پێنیه بۆ ئه‌وه ، به‌س من هه‌ر جاره و به ژماره‌یه‌ک بیستومه ، جارێک به 77 و جارێکی تر به 79 و ئێسته‌ش لای تۆ بوو به 70 . من پێم وایه گرنگ ئه‌وه‌یه مامۆستا شێرکۆ مه‌به‌سته‌که‌ی پێکاوه و ئامانجه‌که‌ی لای خوێنه‌ر روونه .
[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]