1 (دەستکاری کراوە: one 2010-03-15 06:24:17)

بابه‌ت: ئه‌گه‌ر مام گورگ شوان بێ ... ده‌بێ حاڵی مه‌ره‌کان چۆن بێ؟

پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ( ئینته‌رپۆڵ)  بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه‌، سکاڵا ده‌کات له‌ په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی به‌دڕه‌وشتی له‌ ئه‌وروپا که‌ بۆته‌ بازرگانیه‌کی جیهانی ساڵانه‌ خه‌رجیه‌که‌ی 7مه‌لاین دۆلاره‌ و کۆنترۆڵکردنی ئه‌سته‌مه‌...! 
(ماکسپیته‌ر) گه‌وره‌ لێپرسراوی پۆلیسی هۆڵه‌ندا- به‌شی له‌ناو بردنی تاوان : ده‌ڵێت: سزای بازرگانی سێکسی هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ (10) ساڵ به‌ندکران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ سه‌رژمێری ساڵی (1197)دا چوار به‌رانبه‌ر بازرگانیه‌که‌ زیادی کردوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی رابردوو (186)ئافره‌ت بوونه‌ته‌ قوربانی تاوان باری سێکسی ، له‌ درێژه‌ی دان پیدانه‌کانی ده‌ڵێت کۆنترۆل کردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ چونکه‌ تاوانه‌که‌ له‌ ناو خودی ده‌رگای پۆلیس له‌ زیادبوندایه‌!!! به‌ڵام کام پۆلیس؟ ئه‌و پۆلیسه‌ی که‌ ئه‌رکی چه‌سپاندنی دادوه‌ریه‌ و به‌رگی یاسای له‌به‌ره‌ و دووره‌ له‌ هه‌موو بیرو رایه‌کی ئاینی ، دوور له‌ ره‌وشت و به‌هایی مرۆڤایه‌تی چونکه‌ به‌درۆخستنه‌وه‌ی دین له‌ ژین ، ژیان ده‌بێته‌ مه‌رگه‌سات، بۆیه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ (گورگه‌ و له‌ پێستی مه‌ڕ) هه‌ر له‌درێژی قسه‌کانیدا (پیته‌ر) ده‌ڵێ به‌هۆی نه‌بوونی هۆکاری ئاینی کۆنترۆل کردنی دیارده‌یه‌کی زۆر گران بووه‌ و به‌ندیخانه‌ش چاره‌سه‌ری نیه‌....، ئێستاش سه‌رنج بده‌ن له‌ کچه‌ قوتابیه‌کی جوان که‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر هاته‌که‌ی بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ، له‌ قوتابخانه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ماڵ ، له‌ ڕێگا سه‌یاره‌یه‌کی ( مافیا) به‌ زۆر فراندمی و بردمیه‌ شوێنێکی تایبه‌ت و ماوه‌ی (15) رۆژ له‌ ژورێکدا به‌ندی کردم و به‌رده‌وام به‌دڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دام.... . له‌و ماوه‌یه‌دا توانیم له‌ رێگه‌یه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌ بنکه‌یه‌کی پۆلیسی ناوچه‌که‌ و هاتن ده‌وری ماڵه‌که‌یان داو رزگاریان کردم ، ئیتر بردیانم بۆ بنکه‌ی پۆلیس و وامزانی که‌ ڕزگاربووم به‌ڵام کورد وه‌ته‌نی ( له‌ کۆلهکه‌ی ڕویه‌وه‌ به‌ سه‌ربه‌رازی داکه‌وت) پۆلیسه‌کان به‌ پێی یاسا(15) رۆژی تر منیان هێشته‌وه‌ به‌ بیانوی لێکۆلینه‌وه‌ و به‌ دواداچون له‌ شوێنێکی تر پێشتر یه‌ک دوو که‌س ده‌ست درێژیان ده‌کردمه‌سه‌رم ، به‌ڵام له‌ بنکه‌ی پۆلیس سه‌رجه‌م (یاسا پارێزه‌کان) به‌واتایه‌کی تر پاسه‌وانانی یاسا به‌دڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دام !! به‌م شێوه‌یه‌ ماوه‌ی مانگێکی خایه‌ند به‌ نیوه‌ ژیان و داماوی تا گه‌یشتمه‌وه‌ ماڵ....! لێره‌دا ده‌رکه‌وت له‌ تاکه‌ چاره‌سه‌ر ئیسلامه‌ که‌ قه‌ده‌خه‌ی کردووه‌ به‌ ته‌نیا بگه‌رێ ، که‌سێ ترسی خوای له‌ دڵدا نه‌بێ له‌ گورگ درنده‌تره‌... حه‌ڵال و حه‌رام نازانێ له‌ هیچ خراپه‌یه‌ک سڵ ناکاته‌وه‌ ( گه‌ر دڵێك ترسی خوای تێدا نه‌بی که‌ لاوه‌یه‌کی وێرانه‌یه‌) به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌رێز و خۆشه‌ویست گه‌ر له‌ خوا نه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌توانی هه‌موو خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ی وه‌ك له‌ فه‌رموده‌یه‌کی خۆشه‌ویست هاتووه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر شه‌رم له‌ خوانه‌که‌ی چیت حه‌ز ڵێ بێ ده‌ی که‌ی ، ئه‌ی کوا ئه‌و گوته‌ی ئه‌وروپیه‌کان رۆژئاوایه‌کان لایه‌نی مرۆڤایه‌تیان به‌هێزه‌.... یان مرۆڤ ده‌پارێزن ..هتد، ئه‌ی بێجگه‌ له‌ داڕمانی بواری ئه‌خڵاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌داخه‌وه‌ زۆرێك خڵه‌تاون به‌و دروشمه‌ بۆشه‌----- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌.
ئه‌م سه‌رژمێریه‌ له‌وڵاتی دایکی دیموکراتیه‌ ( ئه‌مه‌ریکا)
له‌سالێ 1980ز (155300) حاڵه‌تی له‌ باربردن ئه‌نجام دراوه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 20ساڵ که‌متره‌ ، به‌ڵآـ پۆلیس  ذيڵێ ژماره‌ی راست 3ئه‌وه‌نده‌
*ساڵی 1982ز له‌ 80% ءيوو كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ خوار 15ساڵی دایه‌ و شویام کردوه‌ ته‌ڵاق دراون .
*ساڵی 1986 ز هه‌شت ملیۆن ئافره‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به‌ ته‌نیا ده‌ژین بێ یارمه‌تی که‌سانی تر!
*ساڵی 1982ز(10000) حاڵه‌تی به‌زۆرکردن تۆمارکراوه‌ ،80% ده‌ست درێژیه‌کان له‌ چوار چێوه‌ی خێزان و هاورێه‌تی بووه‌
* ساڵی 1997ز هه‌ر 3چرکه‌یه‌ك ئافره‌تێك به‌زۆرکردن ده‌سدرێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر، 6 ملیۆن ئافره‌ت دوچاری ئازاری جه‌سته‌ی و ده‌رونی بوون به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی مێرده‌کانیانه‌وه‌ 70000 له‌ لایه‌ن مێرده‌کانیان لێیان دراوه‌ ، 4هه‌زار ئافره‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مێرده‌کانیان و نزیکه‌کانیان له‌ ناو ده‌بردرێن!! + 74% له‌ بێوه‌ژنه‌کان هه‌ژار که‌وتوون بێ سه‌رپه‌رشتییارن + 85% له‌ پیره‌ژنه‌کان به‌ ته‌نها ده‌ژین و که‌س یارمه‌تیان نادا
* ساڵه‌کانی (79-85) نه‌شته‌ گه‌ری نه‌زۆکی ئه‌نجام دراوه‌ بۆ هینده‌ سوره‌کان بێ ئه‌وه‌ی بزان!
* ساڵه‌کانی (80-90) یه‌ک ملیۆن ئافره‌ت له‌ تاترۆخانه‌کان کاریان دامێن پیسی بووه‌ به‌ ره‌سمی!
* ساڵێ 1995ز (2500) ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می مه‌لهاو رێکخراوه‌ سێکسیه‌کان بووه‌.

سه‌چاوه‌.. کتێبی ئافره‌تانی رۆژ ئاوا به‌ره‌و کوێ؟

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مام گورگ شوان بێ ... ده‌بێ حاڵی مه‌ره‌کان چۆن بێ؟

وای خودایه‌ ئه‌مه‌ چی ئه‌بیستم ئه‌مه‌ هه‌والیكی زور ناخوشه‌
خوا بمانپاریزیت sad

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مام گورگ شوان بێ ... ده‌بێ حاڵی مه‌ره‌کان چۆن بێ؟

دةستخؤش كاك وةن كيان ديارةنةبوني ئايني ئيسلام لةهةرشوينك أوةأوشوينةبةري خؤشي ناكريت وبرأبيت لةكةساني دوورلةدين وئةوانيش زيان لةحيسابي أبروو ي كةساني ترأبةنةسةر

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

4

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مام گورگ شوان بێ ... ده‌بێ حاڵی مه‌ره‌کان چۆن بێ؟

سوپاس بۆ هه‌ردووکتان

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg