بابه‌ت: بۆ هه‌ڵه‌بجه
[size=16]سیروان ده‌خیله ئاگر ده‌بارێ
شه‌پۆڵی به گوڕ بهاوه جارێ
ڕه‌شماڵانی جاف هۆبه‌ی ده‌شت و ده‌ر
كه‌وای پوله‌كه‌ی گڕیان كرده به‌ر
به‌رداشی ئاشی ئاشوبی گه‌ردون
به‌ناخی كوردا كه‌وته هات و چون
*
شیوه‌ن ده‌گێڕێ دایك له هه‌ردا
قوڕ ده‌گرێته‌وه بیكا به‌سه‌ردا
زریكه‌ی ساوای مه‌لۆتكه كرا‌و
دێ له‌ناو ماڵ و حاڵی به‌جێماو
ئاگر له ده‌وری لانك به‌ربوه
ئاسمان هه‌ناوی كونه و دهربوه
*
مناڵ پشتوێنی باوكی توند ئه‌گرێ
باوك له‌ڕێوه ئه‌كه‌وێ و ئه‌مرێ
له‌لاوه خوشك ئه‌یه‌وێ ڕاكا
خۆی به قوربانی باوك و برا كا
ئه‌ویش ڕاناگا یه‌خه‌ی خۆی بدرێ
چۆله‌كه‌ی گیانی بۆ ئاسمان ئه‌فڕێ
*
قه‌تاره‌ی خێڵی وێڵی كۆڵ به كۆڵ
به‌رد وه‌ده‌نگ دێنێ ئه‌م دۆڵاو ئه‌و دۆڵ
ئه‌م جێی زاماره له كۆڵی ئه‌وه
ئه‌و چۆك داده‌دا له نیوه‌ی ڕه‌وا
*
زه‌ڵم به په‌رۆش سیروانه ڕێگه‌ی
به‌ڵام باخی میر سوتا له جێگه‌ی
گوندی شه‌مێران هه‌واری هه‌ڵگورد
پرسه ده‌گێڕێ بۆ ئه‌م حاڵه‌ی كورد
سیروان ده‌خیله ده‌شتی شاره‌زوور
سه‌وزی ده‌پۆشی هخهڵگهڕا به سور
*
ده‌می به‌هاره جه‌ژنی ده‌شت و كۆ
بۆ له‌باربچێ نێرگز و شه‌وبۆ ؟!
كام دار كام ده‌وه‌ن كام چڵه گیایه
ئه‌مێستا پچێك هه‌ناسه‌ی تیایه ؟1
ترۆپكی چڕی شاخی هه‌ورامان
به‌دوكه‌ڵ ئامان له خوێنا دامان
چیای شهرام و كه‌ژی ئاسنهوهر
غه‌رقی خه‌رده‌لن پێ تا ته‌وقی سه‌ر
كێوی ده‌ره‌قوڵ چه‌می خواجایی
بسكی خۆ ده‌ڕنن له تاو كیمیایی
چه‌م و جۆباری پڕ مرواریم ڕۆ
سروشتی جوانی كورده‌واریم ڕۆ
خاكی به‌راو و مێرگی شینم ڕۆ
مه‌ندیلی كه‌ژی بلورینم ڕۆ
بناری چڕی دارستانم ڕۆ
بێستانی وشكی كوردستان‌م ڕۆ
*
ئاسمان ده‌خیله بارانێ داكه
خه‌ڵك شپرزه و گه‌ڵی هیلاكه
گه‌ر رۆژی حه‌شره و مه‌رگه و كۆتایی
ئیمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ماڵئاوایی
به‌ڵام وا تازه خه‌ڵكی له ژینا
ئه‌گه‌ڕێن به‌ناو كه‌ونی به‌رینا
بۆ ده‌بێ ئێمه له بسته خاكێ
هه‌موو ده‌م ڕهوكهین له ده‌ست زوحاكێ؟!
*
سیروان دابه‌سته‌ی خاكی چه‌ند ساڵه
چاوی بێخه‌می مێژووی ئه‌م حاڵه
به خوڕ داگه‌ڕێ به گهرمهسێرا
به‌ناو كه‌نده‌ڵان به خاكی سوێرا
هه‌ڕه‌شه‌ی گڕ و ئاسن بنێره
خۆبادان له‌وێ و زرم و كوت لێره
*
شاری شه‌هیدان شاكاری خۆشی
تارای پیرۆزی شۆرشی پۆشی
ئه‌م خاكه خاكی كوردی دلێره
بێشه‌ی پڵنگ و جه‌نگه‌ڵی شێره
هه‌ر قاره‌مانێ له‌م گه‌له تیاچێ
دلۆپێك خوێنی به فیڕۆ ناچێ
خوێنم خه‌ڵاتی ئاڵای سوره‌كه‌م
بۆ هێرۆشیمای شارهزوورهكهم[/size]
هۆناره و وتن : میدیا حسین
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=nal1QibPXA0[/youtube]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم