بابه‌ت: ئه‌مه‌ریکا دوایی 11/سێپتێمبه‌ر
دکتۆر وه‌لید فتحی که پزیشکێکی موسڵمانه و له ئه‌مه‌ریکا کار ده‌کات ڕووداوه‌کانی رۆژ له‌دوایی رۆژی 11/سێبتێمبهرمان بۆ ئه‌گێرێته‌وه ئه‌ڵێت :
هه‌ر که رووداوی 11/سێبتێمبه‌ر ڕوویدا یه‌کسه‌ر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن که جولوکه ئاراسته‌ی ئه‌کردن ده‌ستیان کرده تاوانبار کردنی موسڵمانان.
له‌سه‌عات 12ئه‌و رۆژه لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌رکه‌زی ئیسلامی له (بۆستن) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی په‌له‌یان ئه‌نجامدا و منیش له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداریم کرد و چه‌ند بڕیارێك درا له‌وانه داوا له دهسوڵاتدارانی شار بکرێت که بنکه‌که‌مان بپارێزن له که‌سانی تێکده‌رو ئاژاوه‌چی و ئه‌وانیش هێزێکی ئاسایشیان بۆ ناردین.
رۆژی 12/سێبتێمبه‌ر ، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه به پۆل ئه‌هاتن بۆ مه‌رکه‌زی ئیسلامی و داوای چاوپێکه‌وتنیان تۆمار ده‌کرد له گه‌ڵماندا و دونیایه‌ك پرسیاریان له سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان ده‌کرد و ئێمه‌ش وه‌ڵاممان ده‌دانه‌وه ( به ڕاستی ئه‌وه‌نده دژایه‌تیان ده‌کردین بڕوامان وابوو ئیسلام په‌نجا ساڵ دێتهدواوه له ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی ئه‌م رووداوه
رۆژی 13/سێبتێمبه‌ر له گۆره‌پانی به‌رامبه‌ر باره‌گای (عومده)ی شاردا هه‌زاران که کۆبوونه‌وه و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی (گاور‌و موسڵمان) قسه‌یان بۆ ئه‌کردین، له‌وێدا باسێکی چڕ‌و پڕی بنه‌ماکانی ئیسلام کرا و پاشان درا به ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ملۆنه‌ها که‌س به‌دیاری دانیشتن ، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له هه‌موو شاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام ئه‌دران .
-- رۆژی هه‌ینی و 14/سێبتێمبه‌ر به‌ره‌سمی بانگ کراین بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، ئاماده‌کاری کرا بۆ ئه‌نجام دانی نوێژی جومعه له بۆستن له‌لای مه‌رکه‌زی ئیسلامی‌دا وسه‌رۆکی کڵێسهکانیش به‌شداریان کرد و پاش نوێژ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا به‌شداری و رێپێوانێکیان کرد بۆ به‌رده‌م باره‌گای عومده‌ی شاری کامبردج له‌وێش باسی ئیسلاممان بۆ ئاماده‌بوان کرد‌و له ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا هه‌موو ئه‌وانه بڵاوبوونه‌وه.
-- له‌رۆژی 15/سێبتێمبهردا چووم بۆ گه‌وره‌ترین کلێسه‌ی شاری بۆستن که بانگهێشت کرابووین بۆ باسکردنی ئیسلام و له وێش گه‌وره پیاوانی شار‌و کۆمه‌ڵێ رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆش ئاماده‌بوون که زیاتر له هه‌زار که‌س ئه‌بوون ، هه‌روه‌ك سه‌فیره‌کان پێشوازیان لێ‌کردین و گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی کڵێسه‌که وتاری دا و به‌رگری له ئیسلام کرد‌و ڕایگه‌یاند که ئیسلامیش ئاینێکی ئاسمانی و خوداییه!!
منیش به‌یاننامه‌ی زانایانی ئیسلامم خوێنده‌وه و باسی هه‌ڵوێستی ئیسلامم کرد له باره‌ی تیرۆره‌وه و به ده‌نگه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه و بۆشم ته‌فسیر کردن{ }
ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه ئه‌وه‌بوو زۆرێك له ئاماده‌بووان له‌و کلێسهیهدا ده‌ستیان به‌گریان کرد ، یه‌کێك له‌ئاماده‌بوون وتی: هه‌رچه‌نده من هیچ له‌زمانی عه‌ره‌بی تێناگه‌م به‌ڵام دیاره ئه‌وه‌یی خوێندت به ڕاستی که‌لامی خوایه ! یه‌کێکی تر که کاتێك له کلێسه چووه ده‌ره‌وه به چاوێکی پڕ فرمێسکه‌وه خوا حافیزی لێ کردین و کاغه‌زێکی دایه ده‌ستم که کردمه‌وه نوسرابوو ( له ڕابردوو له ئێستامان ببورن و دوعامان بۆ بکه‌ن)!!
یه‌کێکی تر له‌وانه که فرمێسکی به چاودا ئه‌هاته خواره‌وه پێی وتین : (بڕوام وایه ئێوه‌ش هه‌روه‌ك ئێمه‌ن و بگره چاکتریشن)! له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر خه‌ڵك هه‌بوو داوای ناونیشانی مه‌رکه‌زی ئیسلامیان لێ ده‌کردین ، سه‌ردانمان بکه‌ن و ده‌رباره‌ی ئیسلام پرسیاره‌کانیان بکه‌ن و ئاماده‌ی خوتبه‌کانی هه‌ینی ببن.... له‌وێدا تێگه‌یشتم خوای گه‌وره کاری بێ حیکمه‌ت نیه با عه‌قڵێ کولی ئێمه‌ش ئه‌و کاره نه‌برێت .
رۆژی 16/ سێپتێمبه‌ر بانگه‌وازێکمان کرد له ناو خه‌ڵکدا بۆ سه‌ردان کردنی مهرکهزهکانمان ، له‌و بروایه‌دابوون 100که‌سێك ئاماده بێ ، که‌چی زیاد 1000 که‌سیش ئاماده بوو له‌ده‌رو دراوسێکانمان و پیاوانی و ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ. باسێکی وردی ئسلاممان بۆ کردن قورئانمان بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ر ئه‌و رۆژه ده‌عوه‌تێکیان پێدام له که‌نیسه‌که‌ی دوێنێ بچم وتار بده‌م و باسی بنه‌ماکانی ئیسلام بکه‌م بۆ خه‌ڵکی و له پێنج که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه بانگێشت کراین بۆ پرسیار‌و وه‌ڵام و قسه‌کردن ده‌رباره‌ی ئیسلام!
رۆژی 19/سێپتێمبه‌ر له‌لایه‌ن عومده‌ی شاره‌که‌ی دراوسێمانه‌وه بانگێشت کراین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م هه‌زاران که‌سدا باسی ئیسلامیان بۆ بکه‌ین که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆیان کردبوونه‌وه.
رۆژی 20/سێپتێمبه‌ر 300مامۆستا‌و قوتابی له زانکۆی (هارفارد) هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌فیری ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له ڤێننا هاتن بۆ سه‌ردانیکردنی مه‌رکه‌زی ئیسلامی و له گۆره‌پانی مزگه‌وته‌که‌دا دانیشتن و باسی ئیسلامیان بۆ کردن و قورئانمان بۆ خوێندن و سه‌یر ئه‌وه‌بوو ئه‌مانیش فرمێسك به چاوه‌کانیاندا ئه‌هاته خواره‌وه!
رۆژی هه‌ینی 21/سێپتێمبه‌ر موسڵمانان له‌گه‌ڵ حاکمی ویلایه‌تی ( ماستشوستس) کۆبوونه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه کرا که له به‌رنامه‌ی خوێندندا وانه‌یه‌ك ته‌رخان بکرێ بۆ دینی ئیسلام تا ببێته مایه‌ی هۆشیاری و که‌س دژایه‌تی ناره‌وای موسڵمانان نه‌کات ، وتار و نوێژی ههینییهکه له که‌ناڵی (CNN) به ته‌واوی بڵاو کرایه‌وه ، هه‌روه‌ها وتاری هه‌فتانه‌ی شه‌وی مهرکهزهکهشمانی بڵاوکرده‌وه! به‌راستی ئه‌مانه له‌شاری بۆستن ڕوویان ئه‌دا له هه‌موو شاره‌کان به شێوازێك له شێوازه‌کان روویان دا و بۆمان ده‌رکه‌وت ( ئیسلام نه‌ك پاشه‌کشه‌ناکات به‌ڵکو پێشکه‌وتنی گه‌وره‌شی به‌ده‌ستکه‌وتووه و ئه‌وه‌ی ئێمه وامان زانی ئیسلام 50سال له ئه‌مه‌ریکا هاته دواوه ، وا ده‌رنه‌چوو ، به‌ڵکو له سایه‌ی خواوه به‌و یازده رۆژه‌ی دوای 11/سێپتێمبه‌ر ئیسلام یازده ساڵ چووه پێشه‌وه.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانان له هاوای – که په‌نجاهه‌مین ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه - ده‌ڵێ ( پێش رووداوی 11/سێپتێمبه‌ر له مانگێکدا (3) سێ که‌س موسڵمان ده‌بوون که‌چی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دوای ئه‌و رووداوه (23) که‌س موسڵمان بوون که زۆربه‌یان ئافره‌تن ... یه‌کێك له‌وانه ئه‌ڵی ( من ئه‌مرۆ یا سبه‌ی هه‌ر ده‌مرم بۆیه پێویسته موسڵمان ببم) .
-- له فیرجینیا مه‌رکه‌زی ئاده‌م پێشوازی کرد له قه‌شه‌یه‌ك و ده ئه‌مه‌ریکی که موسڵمان بوو بوون چه‌ند رۆژێك دوای 11/سێپتێمبه‌ر و دراوسێکانی مزگه‌وت هه‌ڵمه‌تێکی پاره کۆکردنه‌وه‌یان ده‌ست پێ کرد بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌که‌مان که هه‌ندێ توندڕه‌وی جوله‌که و گاور زیان زیانیان پێ گه‌یاند بوو.
-- موسڵمانێکی ئه‌و شاره ئه‌یگێرێته‌وه ئه‌ڵی : رۆژێك زۆر ترسم لێ نیشت له کاتی چوون بۆ مزگه‌وتدا به تایبه‌ت من ساڵێك بوو موسڵامن بووم، شه‌و دوعآی زۆرم کرد که خوای گه‌وره ترس له دڵماندا نه‌هێڵێ.. سه‌یر ئه‌وه بوو که چووم بۆ مزگه‌وت سه‌یر ئه‌که‌م ده‌رگای مزگه‌وت به چه‌پکه گوڵ ڕازابوه‌وه له لایه‌ن ده‌رو دراوسێی مزگه‌وته‌که‌وه وه‌ك ده‌ربرینی هاو سۆزیهك که به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌که و ئاماژه ده‌کات که داهاتوو بۆ ئیسلامه و لو ئه‌مه‌ریکاو له جیهابیشدا.
--ئاماره‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی موسڵمان ده‌بن چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ن که پێش رووداوی 11/ سێپتێمبه‌ر موسڵمان بوون.
--راپۆرتێکی (CIA) ئامارێك ده‌کات و ئه‌ڵی ( ئیسلام له هه‌موو ئاینه‌کانی تر خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه ژماره‌ی موسڵمانان ده‌گاته سێ یه‌کی دانیشتوان ) واته ( له هه‌ر سێ که‌سێك یه‌کێکی موسڵمانه) رێژه‌ی موسڵمان بوونیش دوایی رووداوه‌که زۆر زیادی کردووه و راپۆرته‌که نیگه‌رانی بڵاووبوونه‌وه‌ی خێرای ئیسلام ده‌رده‌بڕێ به تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریکاو ئهروپاو ئوستورالیادا.
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!