1

بابه‌ت: كورتترین پیاوی‌ جیهان به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد

http://kurdup.com/up/uploads/picture/85eaeb246a.jpg



خه‌ندان ـ ئینسایكلۆپیدیای‌ گینیس ئاشكرایكرد كوتترین پیاوی‌ جیهان به‌هۆی‌ كێشه‌ له‌ دڵیدا له‌وڵاتی‌ ئیتالیا كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌.
ئینسایكلۆپیدیای‌ "گینیس"ی جیهان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "هی بینگ بینگ" كه‌ كورتترین پیاوی جیهانه‌ و درێژیه‌كه‌ی‌ ته‌نها 74 سانتیمه‌تره‌، به‌هۆی‌ وه‌ستانی دڵی كۆ چی دواییكردووه‌.
ئینسایكلۆپیدیاكه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو "هی بینگ بینگ" كه‌ نازناوی‌ كورتترین پیاوی‌ جیهانی له‌ساڵی‌ 2008 پێدراوه‌، له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كای‌ رۆمای‌ پایته‌ختی‌ ئیتالیا به‌هۆی‌ كێشه‌ له‌ دڵیدا كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌ .. "بینگ" بۆ به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ له‌و وڵاته‌ بووه‌.
"كریج جلیندا"ی سه‌رنووسه‌ری‌ ئینسایكلۆپیدیای "گینیس" كه‌ نوسینگه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌شاری‌ گله‌نده‌ن"ه‌ رایگه‌یاند: بینگ هه‌ر چه‌ند جه‌سته‌ی‌ زۆر بچوك بوو، به‌ڵام كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ بینگ بینگ له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1988 بوو و خه‌ڵكی ناوچه‌ی‌ مه‌نگۆلیای‌ باكوری‌ چینه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

2

وه‌ڵام: كورتترین پیاوی‌ جیهان به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد

به‌ داخه‌وه‌ تا  بله‌ی هه‌والیكی دلته‌زین بوو
زورم پی ناخوش بوو  خوا له‌ی خوشبیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: كورتترین پیاوی‌ جیهان به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد

MARYAM نووسی:

به‌ داخه‌وه‌ تا  بله‌ی هه‌والیكی دلته‌زین بوو
زورم پی ناخوش بوو  خوا له‌ی خوشبیت

4

وه‌ڵام: كورتترین پیاوی‌ جیهان به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

5

وه‌ڵام: كورتترین پیاوی‌ جیهان به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد

دةستخؤش

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg