بابه‌ت: ئیسلام و كورد
ئه‌م بابه‌ته ئاو زۆر هه‌ڵده‌گرێ، له داهاتوو به تێر و ته‌سه‌لی ده‌پڕژێینه سه‌ری. به‌ڵام چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌م په‌یڤه ده‌شێ جێگای سه‌رنجی خوێنه‌ر بێ.
زۆرێك له میلله‌تانی دونیا له كاتی ڕوو به ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ داگیركه‌ران، یان دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینیان بۆ یه‌كێتی گه‌ل و نه‌ته‌وه و، وه‌ك هێزێكی جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگا به كار هێناوه.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه به دوو نه‌ته‌وه بده‌م، یه‌كێكیان له مێژووی كۆن وه‌ك "ئیسپانیه‌كان" دژ به ئیسلام و، له مێژووی هاوچه‌رخیش ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات دژ به ئیندۆنیسیا. له مێژوودا به‌ر له ساڵی 1492 شتێك نه‌بووه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانی! ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵین میلله‌تی ئیسپانی، پێكهاته‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زێكی جیاوازه وه‌ك: كاستێڵ، ناڤاڕا، ئاراگۆن، لیۆن و پاش ماوه‌كانی ڤیسیگۆت و جێرمانه‌كان و ئیسكندنافیهكانیش. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی ئیسپانیای ئه‌مڕۆ، پێش پێنج سه‌ده، به خوێن و ڕه‌چه‌ڵه‌ك مسوڵمانی عه‌ره‌ب و ئه‌مازیغ بوون و، له ڕێگای جێنۆساید و ده‌ربه‌ده‌ر كردن و به زۆر كردنیان به مه‌سیحی كاتۆلیك (محاكم التفتیش)، ئه‌وانیش له نێو ئه‌و پێكهاته نوێیه‌دا، كه پێی گوترا ئیسپانی، توانه‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانی هه‌ڵقوڵاوی نێو مه‌زهه‌بی كاتۆلیكه و له چه‌ند نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و دینی جیاواز پێكهاتووه و، دواتر ئه‌م ناوه‌ی بۆ هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌م زاڵبوونی كاتۆلیكیهش بۆ ئه‌و شه‌ڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به درێژایی زیاتر له هه‌شسه‌د ساڵ دژ به ده‌سه‌ڵاتی مسوڵمانان كرا له ئه‌نده‌لوس (ئیسپانیا)، كه به "ڕیكۆنكوێستا" ناسراون، واته جه‌نگی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵات یان ئازادكردنی خاك.
مه‌سیحیه‌ت له ڕووی له دایك بوون و سه‌رهه‌ڵدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و، هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی به پێكهاته‌ی ئیسپانی نیه. دوای بوونی ڕۆمانه‌كان و هه‌ندێ پێكهاته‌ی تر به مه‌سیحی، له ڕێگای زۆر و زۆرداری و خوێن، مه‌سیحیه‌ت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و میلله‌تانه سه‌پێنراوه كه ڕۆمانه‌كان حوكمیان ده‌كردن. دواتر ئیسپانیه‌كان و پورتگالیهكانیش هه‌مان مه‌سیحیه‌تیان به سه‌ر ئه‌مریكا و باشوری ئه‌مریكا و ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له ڕێگای خوێن و زۆرداری سه‌پاند. ئیست تیمور واته ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات، له سه‌ده‌ی شانزه‌وه له لایه‌ن پورتگالهوه تا ساڵی 1975 داگیر كرا. واته نزیكه‌ی چوار سه‌ده، ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له ژێر داگیركردنی پورتوگالی كاتۆلیكی مایه‌وه. له ساڵی 1974 كاتێك پورتوگال به هۆی كۆدهتایی چهپیهكان به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری فاشی كاتۆلیكی، سیستمی سیاسی گۆڕا، له ساڵی 1975 له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات كشایه‌وه. له ساڵی 1975، واته دوای چوار سه‌ده له حوكمی پورتوگال، ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات زیاتر 93% بوو و، له نێو ئافره‌تانیش 99% بوو. هه‌ژاری و دواكه‌وتن و نه‌هامه‌تی شوناسی تهیموریهكان بوو.
له ساڵی 1975، ئیندۆنیسیا چووه ناو ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات و له‌و كاته‌وه تا ساڵی 2000 چه‌ندین قوتابخانه‌و زانكۆ و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه هاته ئه‌نجام. له ساڵی 1975 ڕێژه‌ی كاتۆلیكه‌كان (كه هه‌ڵگری دینی داگیر كه‌ری پورتوگالی بوون) نزیكه‌ی 33%ی پێكهاته‌ی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات بوون. هه‌رچه‌نده ئیندۆنیسیا مه‌سیحیه‌تی ته‌واو ئازاد كرد بوو و، چه‌ندین هه‌وڵدرا بۆ نیشاندانی دڵپاكی به‌رامبه‌ر به كاتۆلیك، وه‌ك دروستكردنی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ر له جیهاندا بۆ حه‌زره‌تی مه‌سیح، به‌ڵام به هۆی هاندانی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی و ده‌ستی ده‌ره‌كی، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ته‌یموری سه‌ری هه‌ڵدا دژ به داگیركه‌رانی ئیندۆنیسی مسوڵمان، هه‌ر چه‌نده ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و سه‌ر به خۆیی ته‌یموری بۆ نزیكه‌ی چوار سه‌ده له خه‌وێكی قووڵدا بوو! ئه‌مڕۆ زوربه‌ی دانیشتوانی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات كاتۆلیكن. چونكه مه‌سیحیه‌ت ڕۆڵی نواندووه له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات، زۆربه‌ی تهیموریهكان بوونه‌ته مه‌سیحی.
هه‌رچه‌نده به هیچ شێوه داگیركردنی پورتوگالی به داگیركردنی ئیندۆنیسی به‌راورد ناكرێ، به‌ڵام ڕێژه‌ی مسوڵمانان له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له 4% زیاتر نیه. له نێو پێكهاته‌ی كورد، كه 1400 ساڵه مسوڵمانه و سه‌دان و هه‌زاران زانا و شاعیر و سه‌ركرده‌ی ئازادیخواز، له نێو ئه‌م ئاینه بۆ كورد هاتووه‌ته كایه‌وه، كه‌چی به ناو "ڕۆشنبیر"ی كورد (كه ته‌نێكه پڕ له جه‌هل و نه‌فامی و پوچیه‌تی) ده‌یه‌وێ زهڕبێك بدا له چوارده سه‌ده‌ی مێژووی كورد و، له نێو ئه‌م پێكهاته‌یه به‌ره‌یه‌كی ئاژاوه‌و و ناكۆكی و دوژمنداری بنێته‌وه. به‌ڵام هه‌وڵدانێك بۆ به كار هێنانی ئیسلام بۆ یه‌كێتی كورد، هێزێك بۆ ئازادی كورد لای ئه‌م به ناو ڕۆشنبیره ئه‌سته‌مه! بۆ؟ چونكه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م كائینه نه‌فامه له خه‌یاڵی شههوهتبازیهكانی جه‌سته‌یدا قووڵ بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده خه‌می كورد و ئایندهی نه‌وه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ی نیه.
له به‌ر ئه‌وه سه‌یر نیه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ناو "نوسه‌ر" و "ڕۆشنبیر" ڕۆژانه سایت و میدیا پڕكه‌ن له جوێن و قسه‌ی ناشیرین دژ به ئاینێك زۆربه‌ی كورد شوێنی كه‌وتووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حساب بۆ هه‌ست و نه‌ستی گه‌لی كورد بكرێ. قه‌وله كورد واز له ئیسلام بێنێ و، به ناو ڕۆشنبیری نه‌فام و جاهل، ئازادی و پێشكه‌وتنی بۆ فه‌راهه‌م بێنێ! ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی ئاستی زانینی، وتاره‌كانی سایته كوردیه‌كانه، كه باسه‌كانی له پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه ده‌خولێته‌وه!
سه‌چاوه ؛ کوردستان اپۆست
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!