1

بابه‌ت: قەت نەڵێی لەیادی كردووم

قەت نەڵێی لەیادی كردووم

قەت نەڵێی لە یادی كردووم ، یادت هاوڕێی شەوانمە
ئێستا لە ناو ماڵی تەنیام ، غەم لە جێی تۆ  میوانمە

كە  ئەڕوانمە   وێنەكەت   بەرامبەرمە   و  نامدوێنێ
ڕەنگی مردوو لە ئاوێنەی ڕوخسارمدا خۆی ئەنوێنێ

لە  دەروازەی  گەڕانەوەت   ،  دەستە  و  نزا  ڕاوەستاوم !
هەموو خۆزگەكانم مردوون ، بەڵام سەیرە كە خۆم ماوم !!!

دە  بگەڕێوە  ئەی  پەپولەی  هاوڕێی  باخی  خەونەكانم
بۆ دیدارت هەر ئەگەڕێم  ، كەس نازانێ شوێن و مەكانم !!!

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg

2

وه‌ڵام: قەت نەڵێی لەیادی كردووم

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م شیعره‌ جوانه‌.

3

وه‌ڵام: قەت نەڵێی لەیادی كردووم

سوپاس  بۆپه‌یامه‌که‌ت

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg

4

وه‌ڵام: قەت نەڵێی لەیادی كردووم

ده ستت خؤش بى
شعريكى خؤشه
سه ىركه وتوو بى كاكه به شدار

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

5

وه‌ڵام: قەت نەڵێی لەیادی كردووم

كاك به‌شدار سڵاو، جێگه‌ی باسه‌ من ئه‌م شیعره‌م له‌گه‌ڵ ئاوازێك كه‌ له‌ یه‌كێ له‌ ئه‌لبوومه‌ كۆنه‌كانی هه‌ردی سه‌ڵاح، وتووه‌، حه‌زیشم ده‌كرد لێره‌ دایبنێم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر 42 گۆرانییه‌كه‌ی كه‌ تۆمارم كردوون په‌شیمانم بۆیه‌ لێره‌ دامنه‌نا.

* ئه‌مه‌ شیعری "هه‌رێم یاسین"ــنه‌، پێم خۆش بوو ناوه‌كه‌ی بنوسی.

6

وه‌ڵام: قەت نەڵێی لەیادی كردووم

سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت کاک سه‌رهه‌نگ  داوای لیبوردنده‌که‌م
به‌راستی نه‌مزانی ئه‌مه‌شیعری هه‌رێم یاسینه‌

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg