بابهت: شانسهکهت وای هێنا
كەلوەكان
بەرخۆلە/سەرەتای هەفتە كەمێك تەندروستیت تێكدەچێت، ئەگەر چویتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن كانۆلایەك و پارچەیەك حەبی سەرئێشەو شروبێكی سك چوون لەگەڵ خۆت بەرە، چونكە ئەو فەقیرانە لەفاف و لۆكە بترازێ ئەبێ بۆشاییەكانی ناو مەغزەنەكەیان بۆ پڕبكرێتەوە!!
فەریكەنۆك/ لەم مانگەدا هەندێك بەرەو پێشڤەچوونی ئیجابی لە ژیانتا ڕوو دەدات وەك هەڵكێشانی چوار ددانی كلۆرو قارس كردنی لوتت بە عەمەلیات و بۆیاخ كردنی ئەو پێنج تاڵە مووەی بەسەرتەوەیە پیرۆزە! بە هیوای ژیانێكی پڕ ئەلیكتریك!!
ماش و برنج/ كەسێكی ناودار بەجوانی و توانای فكرو پیشەتەوە موعجیب ئەبێت! تۆش بەمە سوودمەند ئەبیت بە وەرگرتنی پارچەیەك زەوی بەبێ هۆ، بەس لەبەر ئەوەی كە جوانی، لایەنی دارایشت ئەوەندە باش ئەبێت ئەتوانی یارمەتی دراوسێ كانی ماڵی خاڵیشت بدەیت!
بانگردێن/ بیرو هزرت بخەرە كار، لەگەڵ دەورو بەریشت ململانێ مەكە، ژیربە! بەس چاوەڕوانی شیربە! ئازیزەكەم لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا بابەتی مەمنوع مەنووسە! حزب عادز ئەبێ! دوای عەچت ئەكا.
كیسەڵ/ لە ڕووی سۆزداریەوە پاتریەكەت فول بووە، مەیەڵە ڕەش بینی باڵ بەسەر ژیانتا بگرێ! ئەوەندە گوێ مەیەرە گەندەڵی وڵات بە گەندەڵی و گەنەخۆریەوە ژیان جوانە باوانم.
گامێشوولە/ لە كۆمەڵگە و چوار دەورتەوە فشارێكی زۆرت لەسەرە، هەوڵ بدە دڵی چوار دەورت لەخۆت ڕازیبكە. باخوای گەورە وەك دەرچووانی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجەت لێ نەكات، حكومەت بە كارگوزاریش وەریان ناگرێت!
سڵینگ/جەنابت وەك كەسایەتیەكی ناودار و بەرپرس لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤێكی گەشبینی، لەبەر ئەوە داواكارم لە جەنابت بچی بۆ بەرنامەی من جیاوازم! بە تەئكید تۆ جیاوازی! لەبەر ئەوەی 19 خانووی دوقات و سێ قاتت هەیە!!
كۆلارە/ ئەوەندەی من ئاگاداری گوزەرانی جەنابی تۆم. بە دەست ئەو برا دڵ پیسەتەوە ئارامی شتێكی نامۆیە بە جەنابت باشتر وایە دەست لە خوێندن هەڵبگری، چونكە براكەشت لێ بگەڕێ خوێندن تەواوكەویت، چاوت بە تەعینات ناكەوێ!!
ژیژك/ بەهاتنی خەسوت گۆڕانكاری زۆرت بەسەردادێت، وەك زیاد بوونی تێد هەڵدان و شكانی پەراسوی چەپ! ئەویش بەهۆی ئەوەی خەسوت زۆری خۆش دەوێیت.
مامز/ لە مامەڵەی كڕین و فرۆشتندا زۆر بە سەلیقەی، شەیتان فریوو ئەدەیت، بۆیە بەم جۆرە سامانێكی زۆرت بە قۆڵ بڕین كۆكردۆتەوە دڵنیابە بە ئاسانی نایخۆیت، ئەو پارانە ئاقیبەت ئەدەی بە زەرعی گورچیلە ئینشاڵڵا.
پەقرەج/ هەرچەندە مرۆڤێكی توند و تیژی لە گفت و گۆدا بەڵام زۆر دڵسافیت ئەگەر لەم هەفتەیە دا چویتە خوازبێنی ژن، دان بەخۆتا بگرە بارودۆخ ئاڵۆزە، با تێڵاتڕێنت نەكەن! لەسەر تاقمی نوستن و مێزی میكیاج!
دۆڵڤین/ لەم مانگادا بەخت یارو یاوەرت دەبێت 150 هەزاری كارەبات بۆ دێتەوە، پارەیەكی زۆر مەعقولە! بە پێی ئەو كارەبایەی جەنابت سەرفی ئەكەیت! چونكە ئەوەندەی من ئاگادارم هاوەنێكی 120 ملم لە تانكی حەمامەكەتاندایە لە جیاتی گیزەر!!