بابه‌ت: بیخوێنه‌وه به‌ڵام به‌غیلی به چاوه‌كانی مریشك مه‌به
به‌پێی توێژیینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ركه‌وتووه چاوه‌كانی مریشك له رووی بیناییه‌وه زۆر له چاوه‌كانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان به‌هێزتره، به تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان كه توانای بینینی تیشكه‌كانی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر (جۆزف كۆربۆ) كه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی واشنتن له (سانت لویس) له ویلایه‌تی میسۆری توێژیینهوهیهكیان له‌سه‌ر 5 مریشك ئه‌نجامداوه و ئه‌و لایه‌نه شارهوهییهی له تۆڕی چاوی مریشكدا بوونی هه‌یه، بۆیان ئاشكرا بووه.
له وتوێژینهوهیهی كۆربۆ و هاوكاره‌كانی ده‌ركه‌وتووه كه توانای ئه‌و باڵنده‌یه (مریشك) له‌رووی بیناییه‌وه زۆر له مرۆڤ به هێزتره و ره‌نگه‌كانیش باشتر له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه.
دكتۆر كۆربۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی له چاوی مریشكدا هه‌یه، گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چاوه‌كانی به قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن دا تێ ناپه‌ڕێت، بۆیه ئه‌و تۆڕه‌ی له چاوی مریشكدا هه‌یه زۆر له‌وه‌ی له چاوی به‌شێكی زۆر له ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كاندا هه‌یه، به‌هێزتره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تۆڕی چاوی مرۆڤ زۆر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به ره‌نگی سور، شین، سه‌وز. به‌ڵام چاوه‌كانی مریشك له توانایدایه تیشكه‌كانی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی ببینێت، ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌و به‌هێزییه‌ی له تۆڕی چاوه‌كانی دا هه‌یه.