بابه‌ت: هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا به‌نیازی كردنه‌وه‌ی كۆلێژێكی موزیكییه
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا پرِۆژهی دروستكردنی كۆلێژێكی موزیكی، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
د.ئیدریس هادی ساڵح وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا كرد, له‌و دیداره‌دا زه‌كه‌ریا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ دروستكردنی كۆلێژێك یان ئه‌كادیمیایه‌كی موزیكی ئه‌هلی له هه‌ولێر به پێی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م مامۆستایان و پسپۆرانی ئه‌و ئهكادیمیایهش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بێنێ و برِوانامهی ئه‌كادیمیش به قوتابیان ده‌به‌خشرێت.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌مه‌ی به‌هه‌نگاوێكی باش نیشان دا, بۆیه كۆپیه‌كی له مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند كرد, هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا هیوای خواست ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی پێشخستنی هونه‌ری كوردی و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی هونه‌ر له كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكرێت