1

بابه‌ت: پرسیاره‌ شه‌رعیه‌کان

[right]سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌مووتان بێت ، فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیارێکی شه‌رعی و وه‌ڵامه‌کانیان له‌ لایه‌ن مامۆستایانی ئاینی و
که‌سانی شاره‌زای دین .

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پ / ئایا زه‌واج نه‌کردن حه‌رامه‌ ؟ واتا که‌سێك که‌ نه‌یه‌وێت شوو بکات ؟

وه‌ / مه‌سه‌له‌ی زه‌واج کردن ڕاجیاوازیه‌کی تێدایه‌ له‌لایه‌ن فوقه‌هاکانه‌وه‌، هه‌یانه‌ ده‌ڵێ زه‌واج کردن فه‌رزی عه‌ینه‌ فه‌رزی عه‌ین به‌شتێك ده‌وترێت که‌ به‌ نه‌کردنی ئینسان تاوانبار ببێت واته‌ ده‌بێت بیکات و وازلێهێنانی تاوانه‌، وه‌ ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێ موباحه‌ یانی موباحیش به‌شتێك ده‌وترێت که‌ ئینسان سه‌رپشکه‌ تێیدا گه‌ر ویستی بیهێنێ ده‌توانێت وه‌گه‌ر ویستی نه‌یهێنێت هه‌ر ده‌توانێت، وه‌ هه‌ندێك له‌ زانایانی تر ووتوویانه‌ فه‌رزی کیفایه‌یه‌ وه‌ فه‌رزی کیفایه‌ش به‌شتێك دوترێت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك هه‌ستن پێێ تاوان له‌سه‌ر ئه‌وانی تریش لاده‌چێت، بۆ نمونه‌ بانگ دان فه‌رزی کیفایه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گوندێکدا بۆ نمونه‌ که‌سێك هه‌بێت بانگ بدات ئه‌وا تاوان له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵك گونده‌که‌ ده‌که‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌س بانگی نه‌دا ئه‌وا خه‌ڵکی گونده‌که‌ هه‌مووی تاوانبار ده‌بێت، وه‌هه‌ندێكی تر ووتوویانه‌ به‌ڵکو سونه‌تێکی موسته‌حه‌به‌ واته‌ زۆر باشه‌، وه‌ هه‌ندێکیش ووتوویانه‌ واجبه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاجیاوازیه‌دا ئاشکرایه‌ که‌ زه‌واج کردن کارێکی باش وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌ وه‌ کردنی ئه‌و کاره‌ چه‌نده‌ها خێری به‌دوادا دێت، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت کۆمه‌ڵه‌ شتێك هه‌یه‌ ڕه‌چاو بکرێت بۆ نمونه‌ ئه‌و که‌سه‌ی نایه‌وێت ژن بهێنێ یان شوو بکات بۆچی نایه‌وێت؟ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناتوانێت ئوموری ببات به‌ڕێوه‌ ئه‌مه‌ وه‌رگیراوه‌ وه‌ به‌ڵکو پێویستیشه‌ که‌ نه‌یهێنی له‌م کاره‌دا چونکه‌ ئه‌گه‌ر بیهێنی له‌وانه‌یه‌ سته‌می لێ بکه‌یت وه‌ سته‌م له‌ شه‌رعدا تاوانه‌، وه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بوو ده‌که‌ویته‌ تاوانه‌وه‌و وه‌ تواناشت هه‌یه‌ ژن بهێنی ئه‌وا بێگومان ده‌بێت بیهێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رگری له‌ تاوان بکه‌یت وه‌گه‌ر نه‌تهێنا تاوانبار ده‌بیت، وه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ت نه‌بوو بکه‌ویته‌ تاوانه‌و تواناشت هه‌بوو ئه‌وکاته‌ بارودۆخی خۆت ده‌زانێ له‌به‌ر چی ئه‌و کاره‌ ناکه‌یت ئایا کارێکی وا گرنگت هه‌یه‌ که‌ ژن هێنان به‌ربه‌ست بێت له‌ ڕێگه‌تا ئه‌وه شتێکی تره‌، وه‌ زۆر له‌ زانایان و موفه‌کیری ئیسلامی هه‌یه‌ که‌ ژنیان نه‌هێناوه‌، بۆ نمونه‌ سه‌عید نه‌وره‌سی ژنی نه‌هێناوه‌ پرسیاریان لێ کرد ووتیان بۆ ژنت نه‌هێناوه‌ ئه‌ویش ووتی له‌بیرم چوو ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆیدا بیانخستایه‌ته‌ بیرم ده‌مهێنا له‌وانه‌یه‌ ئه‌م قسه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ سه‌یر بێت و بڵێین چۆن کارێکی وا له‌بیر ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری کاره‌کان و کاریگه‌ری ئه‌و به‌ڕێزه‌ بکه‌یت بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ چه‌ند ئه‌م ئیسلامه‌ هه‌می بووه‌و سه‌رقاڵ بووه‌ پێوه‌ی،وه‌ زۆرن ئه‌و زانایانه‌ی که‌ ژنیان نه‌هێناوه‌ وه‌ك له‌ کتێبێکدا کۆکراونه‌ته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها ئیمامی طه‌به‌ری موفه‌سیری قورئان ئه‌ویش ژنی نه‌هێناوه‌ .

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پ / ئایا درێژ کردنه‌وه‌ی قژ و باریك کردنه‌وه‌ی قه‌نافس حه‌رامه‌ یان نا ؟

وه‌ / ئه‌م پرسیاره‌ مشومڕی زۆر له‌سه‌ره‌ به‌ڵام به‌ کورتیه‌که‌ی و به‌ڕای زانایان هه‌م کورت کردنه‌وه‌ی وه‌ هه‌م درێژ کردنی ئاساییه‌، وه‌ فه‌رمووده‌ش هه‌یه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت قژی درێژ کردووه‌، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه‌ { ما رأيت من ذي لمة في حلة حمراء أحسن من رسول الله صلى الله عليه وسلم له شعر يضرب منكبيه} متفق علیة وه‌ هه‌وه‌ها فه‌رمووده‌ی تر هه‌یه‌ ده‌ڵێ تا لای گوێی بووه‌، به‌ڵام باشترین ڕه‌ئی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ ووته‌ی زانای به‌ڕێز شێخ عثیمین ه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت که‌ ده‌فه‌رموێت ده‌بێت سه‌یری عاده‌ت بکرێت ئه‌گه‌ر شتێکی ئاسایی بوو ئه‌وه‌ ئاساییه‌ وه‌گه‌ر ئاسایی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌ویش ئاسایی نی یه‌، بۆ نمونه‌ له‌ کوردستاندا ئه‌گه‌ر یه‌کێك قژی درێژ بکات ئه‌وا ته‌پڵی لێ ده‌کوتن و ده‌بێته‌ سه‌رباس و خواستی خه‌ڵکی و وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی خراپ سه‌یری ئه‌و که‌سه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌وکاره‌ بکات جا مادام وایه‌ باشتر وایه‌ نه‌کرێت، وه‌ك شێخ ده‌فه‌رموێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێکی تردا بوو ئه‌و کاره‌ ئاسایی بوو به‌لای خه‌ڵکه‌که‌وه‌ ئه‌وا ئه‌ویش ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت نه‌ك درێژکردنی زۆرێك له‌م سه‌رده‌مه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نی یه‌ که‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌و ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت پێی، به‌ڵکو خۆچواندنه‌ به‌ ڕۆژئاواوه‌ که‌ بێگومان ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ بۆ نمونه‌ زۆر که‌س هه‌یه‌ نوێژیش ناکات! به‌ڵام قژی درێژه‌ که‌ بڵێ بۆ قژت درێژه‌ ده‌ڵێ خۆ حه‌رام نی یه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا خۆ ئه‌و له‌به‌ر حه‌ڵاڵی نه‌یهێشتووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر گوێی به‌ حه‌ڵاڵی و حه‌رامی ده‌دات بۆ نوێژه‌کانی ناکات؟ خۆ نوێژ کردن حه‌رام نی یه‌؟! که‌واته‌ هێشتنه‌وه‌ی قژ به‌ نیه‌ته‌وه‌ به‌نده‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ خۆی حه‌زی کرد قژی هه‌بێت و وه‌ له‌ عاده‌تدا یانی له‌وشوێنه‌ی که‌ لێی ده‌ژی ئاسایی بوو وه‌ له‌به‌ر خۆچواندن نه‌بوو ئه‌وا ئاساییه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئاسایی نی یه‌.

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پ / ئایا یاری کونکه‌ن گوناهه‌ به‌کومپیته‌ر یان دوکه‌س بو خوشی بیکات ؟

وه‌ /  بێ گومان ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌و ماڵی دنیا بێت ، ئه‌وا قوماره‌و حه‌رامه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆخۆشی بێت و به‌ڵام تامبه‌ڵت کات له‌ نوێژو عیباده‌ته‌کانت یان ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌کاری چاکه‌و خوا په‌رستی دورت خاته‌وه‌و نوێژه‌کانت له‌ده‌ست بچێت، ئه‌مه‌س هه‌ر حه‌رامه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست دانی نوێژو عیباده‌ت و چاکه‌کردن، ئه‌مه‌ مه‌کروهه‌، واتا به‌ هیج جۆرێک خێری تێدا نیه‌ .

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پ / ئایا ته‌وقه‌کردنی پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌ت حه‌رامه‌ ؟

وه‌ / بسم الله‌ الحمد لله‌ الصلاة والسلام علی رسول الله‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) أما بعد:-
به‌ ڵێ ته‌ وقه‌ کردنی ئافره‌ تی نامه‌ حره‌ م له‌ گه‌ ڵ پیاوی نا مه‌ حره‌ م یان به‌ پێچه‌ وا نه‌ وه‌ حه‌ رامه‌ به‌ به‌ ڵگه‌ ی ئه‌ وه‌ ی که‌ پێغه‌ مبه‌ ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌ رموێت:
((لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يـمس امرأة لا تحل له))
.واته‌:-ئاسن بكرێت به‌ سه‌ری یه‌كێكتاندا باشتره‌ بۆی له‌وه‌ی كه‌ ده‌ستی به‌ر ده‌ستی ئافره‌تێك بكه‌وێت حه‌ڵاڵ نه‌بێت بۆی.
خوای گه‌ وره‌ش زانا زاناتره‌ .

( ڕاستی )[/right]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: پرسیاره‌ شه‌رعیه‌کان

ده‌ستت خۆش پرسیاری باشت داناوه‌

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

3

وه‌ڵام: پرسیاره‌ شه‌رعیه‌کان

one نووسی:

ده‌ستت خۆش پرسیاری باشت داناوه‌

سوپاست ئه‌كه‌م

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg