بابهت: جهند نامهیهكی موبایل
گیانەکەم تا تەمەنم ماوە هەناسەم قوربانی تۆیە
شعر و بەستەم ژینی جەستەم تۆزی خوڵی بەرپێی تۆیە
ئەوەی ئێستا من پێی دەژیم تەنها عەشقی تۆیە
رازیم بخنکێم لەڕووباری ئیشقی تۆ
نەوەک تینوبم بەبێ تۆ
بەگریان دڵخۆشم چونکە یادی تۆ دەکەم
گەر رۆحیشم دڵ بێ.. پێشکەشی تۆی دەکەم
سەربڵندم بەناوی تۆ
خۆزگەی منە هاوڕێیەتی تۆ
بەڵام چی بکەم دوورم لەتۆ
هیچ ئاوێک لەفرمێسکەکانم زۆرتر نییە
هیچ خەمێک لەخەمی دووری تۆ گەورەترنییە
چۆن ماسی بۆ دڵۆپێک ئاو سەمادەکات
دڵی منیش بۆ بینینی تۆ هاوار دەکات
دڵم بە نامەت دەکرێتەوە
رۆحم بەدەنگت دەحەسێتەوە
چاوم بە دیدارت دەگەشێتەوە
گەر بزانی بە نامەکانت چەند دڵشادم
لەگەڵ هەر هەناسەیەکتا نامەکت بۆ دەناردم
چاوت مەبڕە چاوم باتۆش فیری گریان نەبی
دڵت مەکە بەمیوانم با لە ژیان بێزار نەبی
چۆنی هاوڕێ جوانەکەم؟
لە بێ دەنگیت سەردەرناکەم
بەخوا رۆحی رۆح
بۆیە پرسیار دەکەم
هاتیە خەیاڵم کاتی نیوەشەو
غەریبیم هەستا چاوم نەچووەخەو
یادگارییەکانت هاتنە بەرچاوم
بەگۆڕ هاتە خوار فرمێسکی چاوم
ناخۆشترین شت چاوەڕوانییە
لەوە ناخۆشتر ماڵ ئاواییە
لەوەش ناخۆشتر بێ وەفاییە
عیشقت شۆڕشە و منیش پێشمەرگەم
گەر مووچەشم پێنەدەی هەر دەوام دەکەم
گەر گوڵێک ڕەگی لەدڵ روابی
ئیتر دڵ چۆن ئەتواننێت لێی بێ ئاگابی
هەرچی سڵاو و ڕێزە
هەرچی وشەی بەهێزە
هەرچی وەفا وڕێزە
شایەنی تۆی بەڕێزە
دەستەسڕی دەستت باگوڵ بی
خۆ من نەمردیمە تا تۆ ژنحوازبی
بڵێ بە دایکت چیتر نوێژ نەکات
گەر تۆم بداتێ خواعەفوی دەکات
بۆ دەربڕینی هەستم وشەم بەدەست ناکەوێ
نییە وشەی پیرۆزتر لەوشەی خۆشمدەوێ
گریانم زامی عشقت چارە بکات
دەگریم تا فرمێسکم بیابانێک پڕئاو دەکات
ئەی بەهاری وەرزی چرۆم
تۆ بەوەفاتری لەخۆم
من هەرخۆم نیم نیوەش لەتۆم
راستە دڵ لەگوڵ ناسکترە
بەڵام خۆشەویستی من، بۆ تۆ لەئاسن بەهێزترە
دڵم پاییزی تۆی پێ خۆشترە نەک بەهاری کەسێکی تر
چونکێ لەپایز تۆم ناسیوە پێم ناخۆشە وەرزێکی تر
هەرچەندە لێم دووری لەهەناسەم نزیک تری
تۆ لەچاومی لە رۆحیشم ئازیزتری
سڵاو بۆ ئەوکەسەی لەناخمدا قەت ون نابێت
بۆ ئەوگوڵەی لەباغمدا قەت وشک نابێت
هاوڕێی بەوەفا وەک گوڵفرۆشە
گەر لێشی نەکڕی بۆنی هەرخۆشە
کە من کەوتومە داوی عەشقی تۆ
توخوا وانەکەی ببم ڕەنجەڕۆ
ئامێزی عەشق سوێند و پەیمانە
دەروازەی نییە بۆ تۆ هەی گیانە
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێی ڕقم لێتە
خۆشەویستت دەبم گەر خڕ خەڵک بڵێن شێتە
تا دونیا ماببێت من هەر هاوڕێی تۆم
ناخۆشی ژیانت ژەهریش بێت دەیخۆم
هەر چەند دوورم دووریت شەرت نییە
شەرتی دووریمان وەفادارییە
وەک چۆن دەزانی کۆتاییمان مردنە
خۆشەویستی تۆش قەدەری منە
گەر چیای سەفین لەجێی خۆی لاچێت
باوەڕ کە من تۆم لەیاد ناچێت
ئیتر خۆت حاکم و منیش تاوانبار
ئازادم دەکەی یان دەمدەیت لەدار
فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە
گەر بشمکوژی چاوم هەر لێتە
گیانە خۆشەویستیت هەتاونییە 12سەعات جارێک ون ببێت
هەروەها خۆ مانگیش نییە 14 ڕۆژ جارێک کز ببێت
خۆشەویستیت هەناسەیەکە 24سەعات لەسینەمدا دێت ودەچێت
هەموو ڕۆژێک بۆ بینینت دڵی تەنیام دێتە سەر ڕێت
کەی هەست بەم عیشقەی من دەکەی چاوەڕوانی کۆتایی دێت؟
خۆشەویستیت بەهارێکە دڵی تێنووم سەوز دەکا
وەرزی رۆحم لەهێلانەی دڵی تۆدا سەما دەکا
شەو و ڕۆژ خەمی خۆم بنووسمەوە تەواو نابێت
هەزاران مۆم داگیرسێنم ژووری تەنیام رووناک نابێت
باشە کە تۆ هێندە جوانی
ئەی ناوی بەزەیی بۆ نازانی؟
ئەگەر خۆشەویستی ژەهربێت دەخورێت
بەڵام بەمەرجێ دڵی تیا نەگۆڕابێت
کە لەچاومدا ون دەبیت لەنێو خوێنما مەلە دەکەیت
گەر ساتێک یادت نەکەم دڵنیام تۆ یادم دەکەیت
تــۆ گــوڵی لــەنـــاو دڵـــمدا رٍواوی
دڵنیابە وشک نابی چونکە بەخوێنی دڵم ئاودراوی