1

بابه‌ت: له‌سه‌ر شوێنی دانانی مێزێك پیرێژنێك پیرێژنێكی هاوڕێی ده‌خنكێنێت

له‌خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچوانی ویلایه‌تی ماساشۆستس- ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرێژنێك هاوڕێ پیرێژنه‌كه‌ی خۆی خنكاند.
دوای روداوه‌كه‌ش داوایه‌كی قه‌زایی له‌دژی پیرێژنه‌ بكوژه‌كه‌ كه‌ته‌مه‌نی 98 ساڵانه‌ به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڕێ پیرێژنه‌كه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی 100 ساڵانه‌ به‌رزكرایه‌وه‌و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش جیاوازی بوو له‌سه‌ر شوێنی دانانی مێزێك له‌ژووره‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌و دوو پیرێژنه‌دا.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه‌: دادگا فه‌رمانیداوه‌ به‌ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ دلًَنیابوون له‌توانای بكوژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌بوون له‌دادگاو به‌ڕێوه‌به‌رانی خانه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تادا وایان زانیوه‌ ئه‌و پیرێژنه‌ خۆیكوشتووه‌ به‌ڵام پشكنینی پزیشكی ده‌ریخستووه‌ كه‌ خنكێندراوه‌.
ده‌سته‌ی پارێزه‌رانیش ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌مووه‌كیله‌كه‌یان به‌پارچه‌ پلاستیكێك پیرێژنه‌كه‌ی خنكاندبێت.