1

بابه‌ت: یادگاریرکی منداڵیم

هاورێیان ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نم له‌ نێوان 4یان5ساڵان بوو ماڵمان له‌نزیك کۆلێژی په‌روه‌رده‌ بوو پردێکی په‌رینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی دانرابوو به‌ تایبه‌ت بۆ قوتابیانی کۆلیژ  به‌لام نماوه‌ ئێستا پرده‌که‌ .
ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ له‌ کۆلیژ ته‌واو ده‌بوون به‌سه‌ر پرده‌که‌ ده‌په‌رینه‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ وان نه‌بوو به‌ڵکو کێشه‌که‌ له‌گه‌ڵ قوتابیانی ژێر پرده‌که‌بوو که‌ چاوه‌رێی پاسی 100مه‌ترییان ده‌کرد .
ئامۆزایه‌کم هه‌بوو ته‌مه‌نی له‌ من گه‌وره‌تر بوو  منیش ئه‌وکات خوینده‌واریمان نه‌بوو له‌گه‌ڵ برای ئامۆزاکه‌م که‌ برایه‌کی له‌ ته‌مه‌نی منی هه‌بوو . ئامۆزاکه‌م به‌ من و براکه‌ی ده‌وت به‌ کچه‌کانی بن پرده‌که‌ بڵێن ( بحبك) ئه‌وان تووره‌ ده‌بن ، ئێمه‌ش نه‌مان ده‌زانی مانای چیه‌ ، ده‌چووینه‌ پێش کچه‌کی پێمان ده‌وت (بحبك) کچه‌ تووره‌ ده‌بوو نه‌شی ده‌زانی چ  بکا له‌ پێش ئه‌و هه‌موو قوتابیه‌ لێمانی نه‌ده‌دا یان خۆی لێ تووره‌ نه‌ده‌کردین چونکه‌ پێی عه‌یب بوو له‌ پێش ئه‌و هه‌موو قوتابیه‌ وابکا ، ئێمه‌ش نه‌ کچه‌ک بوو نه‌ 2 نه‌ 3 هه‌ر وه‌مان ده‌گوت که‌یفمان پێ ده‌هات ک تووره‌ ده‌بوون و قسه‌یان نه‌ده‌کرد ناعیلاج به‌ پۆلیسیان ده‌وت ئه‌وانیش به‌دوومه‌ ده‌که‌تن بۆ ئه‌وه‌ی بمان گرن لێمان ده‌ن ، زیاتر که‌یفمان پێده‌هات که‌ پۆلیس له‌ دوومانه‌ ، ئه‌مه‌ به‌سه‌ر پرده‌که‌ ده‌که‌تین و له‌وسه‌ری ده‌هاتینه‌ خوار له‌ هه‌ر لایه‌ك راوی مه‌یان نابا له‌لایه‌که‌ی تری پرده‌که‌ ده‌هاتینه‌ خوارێ وه‌ك مشك و پشیله‌مان لێ هاتبوو .وای لێ هاتبوو ئه‌من و ئامۆزایه‌که‌میان بدیتبا راوی مه‌یان ده‌نا ، ئه‌وه‌یان پێ ته‌رك کردین ئیشه‌کی تمان دیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان پێ تووره‌ که‌ین ئه‌ویش ده‌چوینه‌ سه‌ر پرده‌که‌ (قوڕمان) له‌ سه‌ر پرده‌که‌ تی ده‌گرتن خۆمان ده‌شارده‌وه‌ ، ته‌ماشا سه‌رووی خۆیان ده‌کرد هیچ نیه‌ سه‌ریان شۆر ده‌کرده‌وه‌ یه‌کێکی ترمان له‌ سه‌ری ده‌دان دیسان ته‌ماشای سه‌ر خۆیان ده‌کرد هیچ نیه‌ ده‌بی ئه‌وه‌ له‌ کێ بێ ئێمه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوون تا بێزار ده‌بووین ئه‌وجا نه‌رۆژه‌ك نه‌ دوو...... جارێك زانیان به‌ پۆلیسیان وت راویان ناین له‌سه‌ر پرده‌که‌ هه‌ردوولای پرده‌که‌یان لیگرتین و لێیان داین ئه‌وجا ته‌رکمان کرد.
ئێستاش هه‌ر ماڵمان له‌وی نزیکه‌ بۆیه‌ هه‌رجه‌ن جاری به‌وی دابرۆم پێکه‌نینم دێ که‌ چۆن ئه‌مه‌مان ده‌کرد ، ئه‌وه‌ش منداڵی

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: یادگاریرکی منداڵیم

[size=16]:lol:

وه ڵا ساخته چی بوون به مناڵی  خوا بکات به و لێیانه ته واو ته واو ته رکتان کردبی smile

سوپاس  بۆ نوسینی ئه و یادگاریه ت .[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

3 (دەستکاری کراوە: one 2010-03-19 09:01:49)

وه‌ڵام: یادگاریرکی منداڵیم

ته‌رك کردن  big_smile
سوپاس بۆ تۆ  ماوه‌یه‌که‌ دیار نیت

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

4

وه‌ڵام: یادگاریرکی منداڵیم

Vinos نووسی:

[size=16]:lol:

وه ڵا ساخته چی بوون به مناڵی  خوا بکات به و لێیانه ته واو ته واو ته رکتان کردبی smile

سوپاس  بۆ نوسینی ئه و یادگاریه ت .[/size]

5

وه‌ڵام: یادگاریرکی منداڵیم

hhhhhhhhhhhhhhhhhhhaaaaaaaaaaaaaaahhhhhhhhhhhhhhhaaaaaaaaaaaaaaa

walla  xosh buu

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: یادگاریرکی منداڵیم

سوپاس

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg