بابه‌ت: کوڕ باشتره یان کچ بۆ دایک و باوک ؟
سڵاو هاوڕێیانی ئازیز..
هه‌مومان ده‌زانین که هه‌رچی خودا بیهێنێ ئه‌و خێری ئێمه‌ی تێدایه ،
ئه‌ویش به پشت به‌ستن به فه‌رموده‌ی خودای گه‌وره که ده‌فه‌رموێ :-
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن و دیاکردنی چاره‌نوسی ژیان و قه‌ده‌ر له ده‌ستی مرۆڤه‌کان بوا
ئه‌وا هه‌ر ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژارد که من بۆ داناون..
به‌ڵێ ڕاسته زۆر جار شتێک ڕو ده‌دا ئێمه به زیانی خۆمانی ده‌زانین که‌چی سودی
ئێمه‌ی تێدایه..
ئه‌و چیڕۆکه بخوێنه‌وه :
ژنێک و پیاوێک خودای گه‌وره ته‌نها کچیان پێده‌دا و ئه‌وانیش هه‌ر چاوه‌ڕێی کوڕن ،
تاکو ژماره‌ی کچه‌کان ده‌گاته حه‌وت کچ ، ئیتر کابرا زۆر بێزار ده‌بێ و شوکری خودا
ناکا و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره مناڵمان ببێ و کچ بێ خۆم ده‌زانم چی لێ ده‌که‌م !
قه‌ده‌ری خودا وایهێنا ئافره‌ته‌که مناڵی ده‌بێ و ده‌بێته هه‌شته‌م کچ ، کابراش کچه ساواکه
فڕێده‌داته سهرباخچهی مێوهکهیان که له‌ناو حه‌وشه‌که‌یه ، به‌ڵام ئه‌م کچه نامرێ و گه‌وره ده‌بێ ..
ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ی جاره‌کانی تر دیسانه‌وه ژنه‌که مناڵی ده‌بێ و ئه‌و جاره کـــوڕ ده‌بێ ، به‌ڵام چی !!
حه‌وت کوڕی له‌دوای یه‌کیان ده‌بێ به‌جۆرێک کوڕی یه‌که‌م له‌دایک ده‌بێت و کچی یه‌که‌م ده‌مرێ ، کوڕی
دوه‌م له‌دایک ده‌بێ و کچی دوه‌م ده‌مرێ.....
تا وای لێ هات له‌گه‌ڵ بونی هه‌ر کوڕێک ، کچێک ده‌مرێ .. ئیتر ته‌نها کچه بچوکه‌که ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ
حه‌وت برا..
ڕۆژگار ده‌ڕواو هه‌مو کوڕه‌کان ژن دێنن و کچه‌که‌شی شو ده‌کا و کابرا ئیختیار ده‌بێ و بێ لانه و شوێن
ده‌مێنێته‌وه ڕو له ماڵی هه‌ر کوڕێک ده‌کا فڕێی ده‌ده‌نه ده‌رێ و ده‌ری ده‌که‌ن ، ئا ئه‌وه کوڕه‌کانی بون که
ئاواته خوازی کوڕێک بو..
ئه‌وه بو به ناچاری ڕو له ماڵی کچه بچوکه‌که‌ی ده‌کاو ئه‌ویش تاکو مردن لای خۆی خزمه‌تی ده‌کا !!
ئه‌وه‌ش ئه‌و کچه‌ی که ویستی بیکوژێ به‌ڵام خودا ژیاندی..
هیوادارم په‌ندی لێ وه‌ربگرین
ta pet blem to key
(shkspir)