1

بابه‌ت: قاچ ئێشەی شەوانە

[size=24]زۆر كەس لەكاتی شەودا، لەكاتی پاڵكەوتن یان هەتا لەكاتی نووستندا هەست بە ئازار یان ناڕەحەتی دەكەن لە قاچەكاندا. ئەم ئازارە لە ئەنجامی گرژبوونەوەی ماسوڵكەكانی قاچ لەكاتی شەودا روودەدات، هەندێك جار تووشبوو لە خەو دەكات، لەوانەشە تووشبوو لە نووستنێكی قووڵدا لەبەر توندی ئازارەكە لە خەو راچەنێت. ئەم گرفتە زیاتر لە بەساڵاچووەكاندا بەدی دەكرێت بێ ئەوەی كە هیچ نەخۆشییەك لە ماسوڵكە و بڕبڕەكانی پشتدا هەبێت. هۆكاری قاچ ئێشەی شەوانە Nocturnal Leg pain لە بەساڵاچووەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ گرفت لە هاتووچۆی خوێن لە قاچەكاندا بە گشتی لەبەر رەقبوونی خوێنبەرەكان كە زیاتر لە خوێنبەرەكانی قاچدا روودەدات. گەلێك جاریش بەدخۆراكی و نەخۆشی شەكرە دەبنە هۆی ئەم گرفتە. چارەسەركردن لە ماڵەوە بریتییە لە هاوسەنگكردنی خۆراكی رۆژانە، داپۆشینی قاچەكان یان بەكارهێنانی گۆرەوی گەرم وەكو گۆرەوی خوری پێش نووستن بە مەبەستی باشتركردنی سووڕی خوێن. مەساجێكی توند بۆ ماسوڵكەكانی قاچ، وەرزشكردن بە پەنجەكانی پێ ئازاری ماسوڵكەكان كەم دەكەنەوە، هەروەها وەستان بۆ چەند خولەكێك راستەوخۆ بەر لەكاتی نووستن هانی لێشاوی خوێن دەدات بۆ قاچەكان. ئەگەر پاش هەموو ئەم هەنگاوانە ئازاری قاچەكان بەردەوام بوو یان توندی ئازارەكە زیاتر بوو، سەردانی دكتۆر پێویست دەكات.[/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]