1

بابه‌ت: مریشكێك، سه‌ری دوو كه‌سی خوارد!

http://www.xendan.org/imgnews/mrishk-2322010.jpg

دادگای‌ كه‌تنی‌ ئیسماعیلیه‌ی‌ میسر دۆسیه‌ی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ لای‌ موفتیی وڵات كرد بۆ ڕاوه‌رگرتنی‌ له‌باره‌ی‌ حوكمی‌ له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ‌و دراوسێیه‌كی‌ له‌سه‌ر مریشكێك!
تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیزی‌ ته‌مه‌ن 58 ساڵی‌ دراوسێی ‌و سه‌ماح عوسمانی‌ ته‌مه‌ن 58 ساڵی‌ ژنی‌ خۆی‌ له‌ڕێی‌ چه‌كی‌ میكانیكی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه‌ كوشتووه‌، دوای‌ دروستبوونی‌ مشتومڕ له‌نێوانیاندا به‌هۆی‌ مریشكێكه‌وه‌ كه‌ چووه‌ته‌ ماڵی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌وه‌.
كاتێك قوربانیی یه‌كه‌م داوای‌ مریشكه‌كه‌ی‌ كردووه‌ته‌وه‌، ده‌مه‌قاڵێ‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه‌ ‌و تۆمه‌تباره‌كه‌ چه‌ند فیشه‌كێكی‌ ته‌قاندووه‌، سه‌ره‌نجام دراوسێكه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ ‌و ژنه‌كه‌یشی‌ به‌برینداری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ ‌و پاشان ئه‌ویش گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌! جگه‌له‌وانیش خزمێكی‌ ژنه‌كه‌ برینداربووه‌.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئیداره‌ی‌ گشتیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ پزیشكیی ده‌روونی، له‌ ڕاپۆرتێكدا بۆ دادگاكه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ تۆمه‌تبار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشیی ده‌روونیی نییه‌ ‌و باری‌ ده‌روونیی جێگیره‌. هه‌ربۆیه‌ش دادگا بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌ركردووه‌ ‌و چاوه‌ڕوانی‌ دواقسه‌ی‌ موفتییه‌ له‌باره‌یه‌وه‌.

2

وه‌ڵام: مریشكێك، سه‌ری دوو كه‌سی خوارد!

har  am tawana  ma  bu

hahahahah

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: مریشكێك، سه‌ری دوو كه‌سی خوارد!

هه‌ندێ خه‌ڵکیش سه‌یرن بۆ شتێکی وا چی کرد

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

4

وه‌ڵام: مریشكێك، سه‌ری دوو كه‌سی خوارد!

ده ست خؤش كاكه ئاريز
بابه تيكى جوانه

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

5

وه‌ڵام: مریشكێك، سه‌ری دوو كه‌سی خوارد!

ده‌ست خۆش کاک ئارێز !
خوا به‌ دوورمان بخات له‌ فیتنه‌ی شه‌یطان.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !