1 (دەستکاری کراوە: arez 2010-03-22 09:23:34)

بابه‌ت: پیرۆزه‌ پیرێژن

میدیاكانى ژاپۆن رایانگه‌یاند : ئافره‌تێكى پیرى ته‌مه‌ن 91 ساڵه‌ له‌ كۆتاییدا توانى سه‌ركه‌وتن له‌ وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى خوێندن به‌ ده‌ست بهێنێت.
(( سیدزو هیراى)) ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 91 ساڵه‌ى دانیشتووى شارى كوبه‌یه‌ له‌ وڵاتى ژاپۆن له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ ووتى : من له‌ كۆتاییدا توانیم بڕوانامه‌ى دیپلۆم وه‌ربگرم و تاقیكردنه‌وه‌كانى ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى له‌ وڵاتى ژاپۆن زۆر سه‌خته‌ ، به‌ڵام من زۆر هه‌وڵم دا هه‌تا به‌ سه‌ختى هه‌تا توانیم بڕوانامه‌ی خوێند وه‌ربگرم.
ئه‌و ئافره‌ته‌  ته‌مه‌ن 91 ساڵه‌یه‌ ووتى ،ئه‌و كاته‌ى  كه‌ ته‌مه‌نم 18 ساڵ بوو زه‌ماوه‌ندم كرد ،خێزانه‌كه‌م له‌ جه‌نگى جیهانى دووه‌م دا گوژرا.
دواتر بۆ جارى دووه‌م زه‌ماوه‌ندم كردووه‌ ، خانووه‌كه‌مان له‌ ساڵى 2007 به‌ هۆى بوومه‌ڵه‌رزه‌وه‌ وێرا بوو. من هیوام له‌ ده‌ست نه‌دا و دواى هه‌وڵێكى زۆر چوومه‌ قوتابخانه‌ى شه‌وانه‌ى ناوه‌ندى  له‌ (( كوبه‌)) و له‌ كۆتاییدا توانیم بڕوانامه‌ی خوێند وه‌ربگرم.

2

وه‌ڵام: پیرۆزه‌ پیرێژن

هه‌وڵدان و نه‌سره‌وتن به‌رهه‌می ده‌بێت.

ده‌ست خۆش کاک ئارێز

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !