بابه‌ت: پێم ئه‌ڵێن
پێم ئه‌ڵێن [size=24][/size]
پێم ئه‌ڵێن ، بۆچی په‌شێوه شیعره‌کانت هه‌ر خه‌مه
بۆ له مه‌یدانی ژیانا وا ووزه‌ی گیانت که‌مه
گه‌رده‌لولی چی تهمێکه ژینی لێ شێواندووی
کۆستی قورسی چی خه‌مێکه وا بزه‌ی تۆراندوی
پێم وتن :: تابلۆی ژیانم دیمه‌نێکه رووبه‌روو
پر له ئازاری ئه‌وینه و خواست و ویستم ئاوه‌ژوو
من درۆم لا ناره‌وایه چه‌شنی ژاڵه ناو دڵم
پر له تاڵی رۆژگاربێ و ئاڵی که‌م شێوه‌ی گوڵم [size=24][/size]
_______________________________________
تۆ
[size=24][/size]
له ناخی جه‌رگ و سینه‌م دا ده‌ژیت ، هه‌موو کاتێ
ژیان ئازاره لام بێ تۆ ، وه‌یا مه‌رگه هه‌موو ساتێ
نییه هێزێ له دنیادا تۆم پێ فه‌رامۆش ....کا
له تۆ جوانتر ئه‌بێ کێ بێ ؟ گرو کڵپه‌ی دڵم خۆش کا
که عه‌شقی من له‌گه‌ڵ تۆدا نیهانێکی خودایی بێ
ئه‌وینی پاک خودا کرده ،، ئیتر بۆ ناره‌زایی بێ [size=24][/size]
______________________________________________
پرسیارێک [size=24][/size]
چه‌ن بێ تاقه‌ت بم یا په‌ژاره‌م بێ
به رۆژ غه‌مخۆری تا ئێواره‌م بێ
له چی ئاڵۆز بم ،،یا رق هه‌ڵساو بم
له گه‌رمی قینا وه‌ک سوری تاو بم
به شه‌و داخداری سه‌ر جێگه و بان بم
له مانه‌ش زیاتر ،، بێ گوزه‌ران بم
که په‌رده له‌سه‌ر شێوه‌ت لا ئه‌ده‌م
به دڵ سه‌رنجێ له سیمات ئه‌ده‌م
که‌س نییه وه‌ک من له مه‌ینه‌ت دوور بێ
گوڵاڵه‌ی ژینی گه‌ش و روو سوور بێ
وه‌ک گزنگی رۆژ بۆ من روناکییت
خوێنیت ، هه‌ناسه‌یت ، جوانیت و پاکیت
زه‌ردی ده‌م که‌لی ، گوڵاڵه‌ی گه‌شیت
ئه‌ستێره‌ی مانگی ساف و بێ غهشیت
دڵنیام ئێستاش بۆ من هۆی ژینی
ئه‌ی من چیم بۆ تۆ ،، کاتێ ئه‌مبینی
_____________________________
هۆنراوه‌ی (((که‌مال ئه‌سعه‌د چه‌رمه‌گا )))
هیوادارم به دڵتان بێت [size=24][/size]
پێت ناڵێم گوڵم چونکه گوڵ ماوه‌ی که‌مه
پێت ناڵێم چاوم چونکه چاوم بۆ تۆ که‌مه
پێت ئه‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی له دنیادا وێنه‌ت که‌مه