بابه‌ت: ده‌ستوری به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م به‌شه
ده‌ستوری به‌ڕێوه‌چونی به‌ش :
ئه‌م به‌شه بۆ تێگه‌یاندن و تێگه‌یشتنی زیاتری هه‌موو هاوڕێیانمانه له‌و مانایانه‌ی که تا ئێستا تێینهگهیشتون و له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیات ناویان هه‌یه ...
ئه‌گه‌ر ئێستا به هه‌رکه‌سێک بڵێی تۆ ڕۆشنبیرنیت ... ئیتر پێی ناخۆشه و له‌وانه‌یه کاردانه‌وه‌ی خراپی ببێت بۆت ... له هه‌مان کاتیش‌دا له‌وانه‌یه هیچ له‌باره‌ی ڕۆشنبیربون و به ئاگاییه‌وه نه‌زانێت ... ئیتر ئه‌مه وامان لێده‌کات که هه‌نگاو بنێین بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شێکی له‌م چه‌شنه .... ئه‌وه بزانن که ئه‌م به‌شه بۆ خزمه‌تی هه‌موومانه و به بابه‌ت و به‌شداری هه‌موشمانه‌وه جوانه ....
هه‌ر که‌سێک تێنه‌گه‌یشت له هه‌ر چه‌مک و زاراوه‌یه‌ک یان ڕسته‌یه‌ک یان هه‌ر شتێک له‌م به‌شه‌دا ده‌توانێت داوای ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر بکا ... چونکه نامانه‌وێ شتێک به‌سه‌رتاندا تێپه‌ڕ ببێت و ده‌مانه‌وێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نوسرێن ئامانجی خۆیان بپێکن ..
ئێمه هه‌تا بکرێت .. به ساده‌یی ده‌نوسین .. به‌لام ده‌ستکاری ئه‌و چه‌مک و زاراوانه ناکه‌ین که له بنچینه‌وه ده‌ستکاری ناکرێن ... نمونه‌ش بهێنینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه : بابه‌ک ئه‌حمه‌دی که نوسه‌رێکی ئێرانیه له کتێبی حه‌قیقه‌ت و جوانیدا ده‌ڵێت (( داڕنرانی ده‌قێکی فه‌لسه‌فی له زاراوه و چه‌مکه‌کانی تایبه‌ت به خۆی له ده‌ستدانی نیوه‌ی کاریگه‌ری و باندۆریهتی )) واتا ئه‌گه‌ر ده‌قێکی فه‌لسه‌فی یان ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه‌یه و په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌وه هه‌یه بهێنین و ده‌ستکاری یت و زاراوه و چه‌مکه‌کانی بکه‌ین ئه‌وا زیاتر له نیوه‌ی مه‌عناکه‌ی له‌ده‌ستده‌دات ... که‌واته ئه‌وه‌ی که نه‌مانتوانی ده‌ستکاری ناکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ماناکه‌ی نه‌شێوێنین ...
ئه‌م به‌شه کراوه‌ته‌وه بۆ فێربوون ... ئه‌م به‌شه تایبه‌ت نیه به‌وه‌ی که به وشه‌ی ده‌ست خۆش جوانه .... واوووو سه‌یره .... هه‌ربژیت به‌رده‌وامبه ...... یان چه‌ندین وشه و ڕسته‌ی تری ئاوا وه‌لام بده‌نه‌وه ... ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بپرسن ... بیربکه‌نه‌وه .. ئه‌وه‌ی نایزانن هه‌وڵی زانینی بۆ بده‌ن .. هه‌ر شتێک ناشاز بوو یان پێشتر نهتانبینیبوو تکایه بپرسن .. چونکه حه‌ز ده‌که‌ین سودمان هه‌بێ نه‌وه‌ک ماندوبونیهکهمان به فیڕۆ بچێت ...
به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌توانن . پاریزگاری له‌م به‌شه بکه‌ن به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌ستکاری چه‌مک و زاراوه به‌کار هاتوه‌کان بکه‌ن ئه‌وه به پێی تیۆری زانین ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ ده‌ستکاری ده‌ق ناکرێت ...
ڕۆژانه چه‌ندین کاتژمێر له نێت ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر 10 تا 15 ده‌قیقه بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخان بکه‌ن ئه‌وا کاریکی باش ده‌که‌ن چونکه وه‌ک وتویانه چه‌پڵه به ده‌ستێک لێ‌نادرێت ... ئێوه‌ش ده‌بێت هاوکاری ئێمه بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئێوه سودمه‌ند بن و هه‌م ئێمه‌ش ماندوبونیمان به پوشی ده‌م با نه‌چێت ...
بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه ((.... غه‌زه‌لنوس .... سه‌رهه‌نگ محسن ... سیروان هه‌ڵه‌بجه‌یی .... ڕۆمان سلێمانی ....)) گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لمان کردوه و هه‌رچوارمان له‌سه‌ری کۆک بوین .... که‌واته هه‌ر ئێمه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین که خزمه‌ت به ئێوه بکه‌ین و ههرجوارمان دڵسۆزی بێبڕانه‌وه‌مان هه‌یه بۆتان
له‌گه‌ڵ ڕێزی : غه‌زه‌لنوس