بابه‌ت: (15) هه‌زار گه‌شتیار له نه‌ورۆزدا
له‌ماوه‌ی پشووی ڕۆژانی نه‌ورۆزدا نزیكه‌ی (15) هه‌زار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب و ئێرانی سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانیان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا حه‌مه ڕه‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی گه‌شتوگوزاری به ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ "له ڕۆژانی پشووی نه‌ورۆزدا نزیكه‌ی (15) هه‌زار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب و ئێرانی ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كردووه، كه هه‌ندێ له‌و گه‌شتیارانه له هۆتێله‌كان ماونه‌ته‌وه و هه‌ندێكی تریشیان سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاریان كردووه".
وتیشی: "سه‌ردانی ئه‌و گه‌شتیارانه له ڕووی ئابووریه‌وه سوودێكی زۆری بۆ داهاتی تاكی كورد هه‌یه، چونكه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌رگه‌شتیارێك له‌و گه‌شتیارانه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا (300) دۆلار خه‌رجده‌كات كه كۆی هه‌مووی ده‌كاته (4500000) دۆلار ئه‌مه‌ش داهاتێكی باشه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم كه له‌و گه‌شتیارانه به‌شێوه و بڕی جیا ده‌ستیان كه‌وتووه".
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر ناوچه‌ی گه‌شتوگوزاره، به‌ڵام تائێستا وه‌ك پێویست نه‌توانراوه سوودی ته‌واوی لێ وه‌ربگیرێت و بكرێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی داهات