بابه‌ت: خوێندنه‌وه دیسان خوێندنه‌وه
[size=16]سڵاو هاورێیان ...
خۆشحاڵم كه پێش كاكه غه‌زه‌لنوس كه‌وتم و یه‌كه‌م بابه‌تم لێره نوسی و مێژوویهكم بۆ خۆم تۆمار كرد
كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له‌سه‌ر پێشنیاری كاك غه‌زه‌لنوس بوو، وه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانیش قبولیان كرد، ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی به‌شه‌كه بخویننه‌وه پێویست به‌وه ناكات من بۆتانی باس بكه‌م، مه‌به‌ست لهكردنهوهشی بۆ زیاتر پێشكه‌وتن و هه‌نگاونان بوه بۆ پێشه‌وه و بۆ كردنه‌وه‌ی مێشكه داخراوه‌كان و زیاتر پێشڤه‌چوون، چونكه هیچ كه‌سێك له ئێمه خاوه‌ن مێشكی داخراو نیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت فێرببێت.
وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش گه‌یشتوینه ئه‌نجام كه بابه‌ته‌كانمان زیاتر ساده و ڕه‌وان بێت و دووربێت له گشت ووشه و زاراوه ده‌گمه‌ن و بیانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گشت ئه‌ندامان به یه‌كسانی تێی بگه‌ن.
له كاتیكدا كه ئێمه‌ی گه‌نجی خوینده‌وار ئالوده‌ی ئه‌نته‌رنیت بوین و رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێكی خۆمانی بۆ ته‌رخان ئه‌كه‌ین، و له كاتی دۆستان و خزمان و خوێندنه‌وه و ڕابواردن و كه‌یف و سه‌فای خۆمان وه‌رئه‌گرینه‌وه بۆ به‌كارهێنانی نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نێت جیهانی بچوك كردۆته‌وه بۆ ناو شاشه‌یه‌كی بچوك بۆ ئێمه و سه‌رجه‌م ڕوودا و زاست و زانیاریه‌كانی تێدایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر هۆشی لای ڕه‌فتاره‌كانی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانه‌كه‌ی نه‌بێت له جیهانێكی ته‌ماوی و دوور له سه‌رجه‌م به‌ها ئه‌خلاقی و ئاینیه‌كان خۆی ئه‌بینێته‌وه، یان زۆربه‌ی كاته به‌نرخه‌كانی ته‌مه‌نی به هه‌ده‌ر ئه‌ڕوات و له ئاینده‌دا ئه‌بێته خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ له هیچ .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مه‌وێ بیخه‌مه ڕوو ئه‌وه‌یه..
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ری نێت، له‌بری به‌سه‌ر بردنی ئه‌و ساتانه‌ی بۆ ڕابواردن و گفت‌و گۆ و كردنه‌وه ماڵپه‌ڕه بێ سوده‌كان به‌سه‌ری ده‌به‌ین، خۆمان خه‌ریك بكه‌ین به خوێندنه‌وه ئه‌لیكترۆنی و چاپیهكان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوادا چونی و زانست به گشت بواریهكانیهوه، سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه له ئاستی ئه‌وه‌دا نه‌بوین بیبینین به‌دی نایه‌ت؟ خۆمان له جیهانێكی پڕ گه‌وهه‌ردا نابینینه‌وه؟
هه‌ر یه‌كه له ئێمه خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ونی به‌دی نه‌هاتووه و هه‌وڵ بۆ به‌دی هانی ئه‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاكیكیش له ئیمه خه‌ون و پلانێكمان بۆ داهاتوی خۆمان نه‌بێت، با گومان له بون و كه‌سێتی خۆی بكات.
مرۆڤ پێویسته له ژیاندا خۆی له ئالوده بپارێزێت، چونكه ئالوده بوون به هه‌ر شتێك ئه‌بێته هۆی زینده‌به‌چاڵكردنی داهاتو و خه‌ونه جوانه‌كان، با ئالوده بوونه‌كه‌ش به شتێكی ڕه‌وا بێت، به‌ڵام ئایا ژیان یه‌ك رێچكه‌ی هه‌یه؟ نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه ژیان هه‌زاران و په‌ل و پۆ و ڕێچكه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه ژیان ئه‌وه‌ستا.
بۆیه پێویسته ئێمه‌ی لاوان هه‌تا ساته زیڕینهكانی ته‌مه‌نمان به هه‌ده‌ر نه‌چوه، هه‌وڵ بۆ به‌دی هێنانی خه‌ون گه‌له‌كانمان به‌ین، ئه‌گه‌ریش خه‌ونمان نیه با خه‌ون ببینین و هه‌وڵی بۆ بده‌ین، كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین و هزر و هۆشی خۆمان زیاتر فراوانتر بكه‌ین، ڕێز له كات بگرین.. ئه‌و كاتانه‌ی كه بۆشایی ئه‌بێت له ژیانمان با بۆ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانست و زانیاری بێت، با به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێین بزانین ئێمه چین؟ بۆچیت دروست بووین؟ بۆچی ئه‌مرین؟ بۆچی گرنگه فێربین؟ بۆچی گرنگه فێربكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ره‌تا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لاوهكیانهمان به‌رجه‌سته كرد و كارمان به وه‌ڵامه‌كه‌ی كرد دڵنیام ئه‌بینه یه‌كێك له مرۆڤه سودبه‌خشه‌كانی وڵات و جیهان به گشتی، چونكه ئه‌و زانا گه‌ورانه‌ی كه هه‌زاران ساڵه له ژیان نه‌ماون و ناویان وه‌ك ئه‌ستێره له ئاسمانی زاست و زانیاری‌دا ئه‌دره‌وشێته‌وه وه‌ك ئێمه مرۆڤ بوون و هیچ جیاوازیه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان له ئێمه زیاتر گه‌ڕاون به‌دوای فێربووندا، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاكێكیش له ئێمه بگه‌ڕێت و بیری خۆی فراوان بكات و متمانه به خۆی ببه‌خشێت، دڵنیام ئه‌بێته تاكێكی نه‌مر بۆ هه‌تاهه‌تایه..[/size]
تێبینی / تكایه هه‌ر به‌ڕێزێك تێبینیه‌ك یان بۆچونێك یان زیاده‌یه‌كی نیه، با به ته‌نها نه‌نوسێت ده‌ستخۆش، چونكه ئه‌م به‌شه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و دڵنیام هه‌ر تاكێك له ئێوه ئه‌توانن ئه‌م بابه‌ته ساده‌ی من ده‌وڵه‌ند بكه‌ن به بۆچونه به پێزهكانتان.. له‌گه‌ڵ ڕێزم .........
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم