1

بابه‌ت: ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ نایزانی

ناوی نوعمانی کوری زۆتایی کوری ماهی ته‌یمی کوفیه‌ خوا لێی رازی بێ ، له‌ساڵی 40کۆچی له‌شاری کوفه‌ له‌دایك بووه‌ هه‌رله‌وێش گه‌وره‌ بووه‌ ،
ئیمام ده‌فه‌رموێ: له‌سه‌ره‌تایی ژیانم کوتاڵم ده‌فرۆشت و ده‌کری تا رۆژێکیان به‌لای ئیمامی شه‌عبیدا تێپه‌ریم ، که‌ منی بینی پێی فه‌رمووم ئه‌وه‌ بۆ کوێ ده‌چی؟ وتم : بۆ بازار
فه‌رمووی: وا مه‌که‌ ! من زیره‌کی و لێهاتوویت لێ ده‌بینم بڕۆ بۆ لای زاناکان و زانست وه‌رگره‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر کاری تێکردم و بڕیارم دا ئه‌م قسه‌یه‌ جی به‌جێ که‌م ، له‌ کۆتایی خوای گه‌وره‌ سوودی پێگه‌یاندم به‌ گوێرایه‌ڵی کردنم بۆ ئه‌م زانایه‌ گه‌وره‌یه‌.
* ئیمام له‌سه‌ره‌تاکانی ژیانی دا خه‌ونی بینی که‌ قه‌بری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) هه‌ڵده‌داته‌وه‌، ئه‌م خه‌ونه‌یان بۆ ئیمامی سیرین گێرایه‌وه‌ ئه‌ویش فه‌رمووی: خاوه‌نی ئه‌م خه‌ونه‌ زانستێکی وا په‌یدا ده‌کات که‌ که‌س له‌وه‌و پێش په‌یدای نه‌کردووه‌.
* ئیمام ئه‌بو یوسف فه‌رموویه‌تی: جارێکیان له‌گه‌ڵ ئیمام به‌رێگادا ده‌رۆیشتین ، له‌ناکاو پیاوێك وتی : ئه‌مه‌ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه‌ که‌هه‌موو شه‌وان تا به‌یانی شه‌و نوێژ ئه‌کاو ناخه‌وێ
که‌ئیمام گوێی له‌مه‌ بوو فه‌رمووی: نابی خه‌ڵك مه‌دحی من بکه‌ن به‌ شتێك که‌ له‌من نه‌بێ له‌و کاته‌وه‌ تا وه‌فاتی کرد هه‌موو شه‌وێك تا به‌یانی شه‌و نوێژی ده‌کردو نه‌نوست!
•    ئیمام ئه‌بو یوسف فه‌رموویه‌تی: ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ پێی وتم: له‌ ئایینی خوا پرسیارم لێ مه‌که‌ لو کاته‌ی له‌ رۆیشتنام و له‌و کاته‌ی به‌ پێوه‌ وه‌ستاوم و له‌و کاته‌ی پاڵم داوه‌ته‌وه‌، چونکه‌ پیاو له‌وکاتانه‌ ئه‌قڵی به‌ته‌وای لای خۆی نیه‌!
•    ئیمام 55جار حه‌جی کردووه‌ و نزیکه‌ی 100جار خوای گه‌وره‌ی بینیوه‌  به‌ڵێ خوای گه‌وره‌ ده‌توانرێ ببینری له‌ خه‌ون به‌ڵام شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی نا
•    ئیبن هه‌بیره‌ ئمامی له‌ به‌ندیخانه‌کردو به‌ قامچی لێیدا، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) هاته‌ خه‌ونی و پێی فه‌رموو: له‌خوای گه‌وره‌ ناترسی پیاوێکی ئومه‌تی من ئازار ده‌ده‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی کردبێ ، ئیمامی ده‌رهێناو داوای لێ بوردنی لێ کرد
•    ئه‌زهه‌ری کری که‌یسان فه‌رمویه‌تی : پێغه‌مبه‌رم بینی(صلی الله‌ علیه‌وسلم) له‌خه‌وندا له‌گه‌ل ئیمای ئه‌بو به‌کر و ئیمامی عومه‌ر خوا لێیان رازی بێ، له‌هه‌ردوکیانم پرسی ده‌توانم پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) بکه‌م؟
فه‌رموویان: به‌ڵێ ، به‌ڵام به‌ده‌نگێکی نزم
منیش چوومه‌ پێش و له‌ پێغه‌مبه‌رم(صلی الله‌ علیه‌وسلم) پرسی : زانستی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ چۆنه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری(صلی الله‌ علیه‌وسلم) خوا؟
فه‌رمووی: وه‌کو زانستی حه‌زره‌تی (الخضر)ه‌
فه‌رمووده‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمام
1-ئیمام شافعی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ نه‌بووایه‌ خه‌ڵك نه‌یده‌زانی (فقه‌)چیه‌؟
2-ئیمامی مالیك فه‌رمویه‌تی: ئه‌بو حه‌نیفه‌ ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ك و لێهاتوو بوو ئه‌گه‌ر کۆڵه‌گه‌یه‌ك له‌ به‌رد دروست کرابووایه‌ و بیویستبایه‌ له‌ پێش چاوت بیکاته‌ زێر... ده‌یتوانی!!
3-حه‌فصی کوڕی عبدالرحمن فه‌رموویه‌تی؛ ئیمام بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ قورئانی له‌ 1ره‌کعاتی شه‌ونوێژ خه‌تم ده‌کرد.
هه‌ندێ له‌ قسه‌کانی ئیمام
1-    50 ساڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دانیشتم ، که‌سم نه‌دی له‌ گوناهێکم خۆش بێ
2-    هه‌ر که‌سێ وابزانێ هیچی تر پێویستی به‌زانست نیه‌ ، با له‌ سه‌ر نه‌زانی خۆی بگری
3-    تاوان باری وه‌ك و ئێمه‌ نابێ داوای به‌هه‌شت بکا، ده‌بی داوای لێ خۆش بوون بکا!

وه‌فاتی ئیمام
ئیمام له‌ دوانزه‌ی مانگی ره‌جه‌بی 150ی کۆچی له‌شاری به‌غدا کۆچی کرد له‌ ته‌مه‌نی 70ساڵی،  6جار نوێژی له‌سه‌ر کرا له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و زۆری خه‌ڵك ، له‌رۆژی دووه‌م خه‌لیفه‌ مه‌نسور نوێژی له‌سه‌ر کرد ژماری خه‌ڵکه‌که‌ 50هه‌زار که‌س بوو

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg