بابه‌ت: ئه‌میر و ئیمام
ئه‌میر و ئیمام
ئه‌وه‌ی كه له‌رواڵه‌تا بێ ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی چه‌ك و بازوو توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریا نه‌بێ حه‌تمه‌ن ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ره‌نگاری بكات و تۆڵه‌ی خۆی لێ بسنێتهوه ئه‌م رووداوه بخوێنه‌ره‌وه و رای خۆت له‌باره‌یه‌وه بنووسه:
یه‌كێك له ئه‌میره‌كان له‌پشت ئیمامێكه‌وه نوێژ ده‌خوێنێت، و ئیمامه‌كه‌ش درێژه به‌خوێندنه‌كه‌ی ده‌دا، ئه‌میریش له‌به‌رچاو خه‌ڵكیدا لێی تووڕه‌ده‌بێ و پێی ده‌ڵێ: له‌مه‌ولا له‌هیچ ركاتێكا له‌یه‌ك ئایه‌ت زیاتر نه‌خوێنیت!!
ئه‌ویش رۆژێك له‌نوێژی مه‌غریبا له‌دوای خوێندنی فاتیحه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنێت: " وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلا (67)" واته: وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه! بێگومان ئێمه به‌گوێی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان كرد و ئه‌وانیش سه‌ریان لێ شێواندین!!. ئیتر رویشته ركوعه‌وه.. له‌ركاتی دووه‌مدا پاش فاتیحه ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند: "رَبَّنَا آَتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا "واته: په‌روه‌ردگارا ! دوو به‌رابه‌ر سزایان بده‌و نه‌فرینێكی گه‌وره‌یان لێ بكه..
ئهمیرهكهش باش حاڵی بوو كه ئیمام مه‌به‌ستی چییه.. پاش ئه‌وه كه له نوێژه‌كه بوونه‌وه ئه‌میر پێی گوت: ئیمام!! له‌مه‌ولا به‌ئاره‌زووی خۆت چی ده‌خوێنی بخوێنه، و چه‌ندیش ده‌خوێنی بخوێنه، جگه له‌م دوو ئایه‌ته.
" وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلا، رَبَّنَا آَتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا " الأحزاب/67، 68.
م. حه‌سه‌ن پێنچوێنی
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!