بابه‌ت: جار به جار ناوبژیوانیش گۆل تۆمار ده‌كه‌ن
هه‌ندێ جار ناوبژیوان گۆڵیش تۆمار ده‌که‌ن
زۆرجار ده‌وترێت ناوبژیوان دڵی ره‌قه له‌بریاره‌کانیدا زوڵم ده‌کات . به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه به‌ته‌واوی جیاوازی له‌گه‌ل بۆچوونه‌کان هه‌یه . برایان ساڤیلی هاوڵاتی ئینگلیزی له ساڵی 2001 له‌یاری پاڵاوتنی جامی برۆملی ناوبژیوانی نێوان یانه‌ی ویمبۆل 2000 و گۆڵچسته‌ری کرد . له‌م یاریه‌دا یانه‌ی گۆڵچسته‌ر به 18 گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێک له‌پێش بوو . له لێدانێکی راسته‌وخۆی یانه‌ی ویمبۆڵ تۆپه‌که گه‌ییشته به‌رده‌م ناوبژیوان . ئه‌ویش به‌بێ دوو دڵی لێیدا نێو گۆڵی یانه‌ی گۆڵچسته‌ر و به‌په‌له فیکه‌ی گۆڵکردنی لێدا . ئه‌م گۆڵه بوه هۆی ناره‌زایی ده‌ربرین له‌لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی گۆڵچسته‌ر . له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی یانه‌ی ویمبۆڵ سوپاسی ناوبژیوانیان کرد . پاشان یاریه‌که 20 - 2 ته‌واو بوو .دواتر یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بریاری وه‌ستاندنی برایانی بۆ 7 یاری ده‌رکرد . ئه‌م بریاره‌ش بووه مایه‌ی دڵگرانی برایان بریاری دا به‌یه‌کجاری واز له ناوبژیوانی بهێنێت.