1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی Data Base له‌ PhpMyAdmin >> بــه‌ وێــنــه‌

[center][size=16]به‌ناوی خوای مه‌زن و باڵاده‌ست

هه‌موو یانه‌ و مه‌كۆ و ماڵپه‌ڕیك پێویستی به‌وه‌یه‌ ڕۆژانه‌ یان هه‌فتانه‌ یاخوود مانگانه‌ (( Data Base )) یانه‌كان له‌به‌ر بگرنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی هێرشی هاككه‌رزه‌كان یان له‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی یانه‌كه‌ت بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م كردارانه‌ ئه‌نجام بده‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو ماڵپه‌ڕه‌كه‌شت له‌ده‌ستدا ئه‌وه‌ (( Data Base )) یانه‌كه‌ت لا بمینێت و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌ ڕاژه‌یه‌كی تر به‌رزی بكه‌یه‌وه‌ و به‌مه‌ش كێشه‌ی له‌ ناووچونی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت نامینێت .

ئه‌م كرادارانه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك بۆتان رۆن ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ وێنه‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر یانه‌یه‌كی فریی بۆتان ئه‌نجام ده‌ده‌م له‌گه‌ڵم بن .

1 - سه‌ره‌تا ناوی ئه‌و ( Server )ـه‌ ده‌نووسی كه‌ دۆمێنه‌كه‌ت لێ وه‌رگرتووه‌ بۆ نمونه‌ ( Freetzi.com ) لینكی یانه‌كه‌ت و پاسۆردی ( Cpanel ) بنوسه‌ و بڕۆ ژووره‌وه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ec3425ce55.jpg

2 - ئێستا له‌ناو ( Cpanel )ـی یانه‌كه‌ی خۆتی ئێستا كلیك له‌ ( Manage DB ) بــكــه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/aa3f3320b7.jpg

3 - پاشان بڕۆ ناو ( PhpMyAdmin ) كلیك بكه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3761db2074.jpg

4 - ئێستا كه‌ كلیكت له‌ ( PhpMyAdmin ) كردداوای ناو پاسۆردێك ده‌كات ( User Name )ـی ( DataBase ) كه‌ت بنوسه‌ له‌ ( Password )ــیش پاسۆردی یانه‌كه‌ت بنوسه‌ پاشان ( OK ) وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/0f6bb813c1.jpg

5 - ئێستا له‌ناو ( PhpMyAdmin ) یانه‌كه‌تی . و كلیك له‌ ( DataBase ) یانه‌كه‌ت بكه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/4ff6e45e3b.jpg

6 - ئه‌وڕێزه‌ی خوار ( DataBase ) یانه‌كه‌ت كه‌ له‌ 22 بڕگه‌ پێك هاتوو بریتیه‌ له‌ " هه‌موو بابه‌ته‌كان و په‌یامی تایبه‌تی ئه‌ندامان و ناو وپاسۆردی ئه‌ندامان و ... هتد .. تۆ واز ده‌بێت بیان هێنیه‌ خواره‌وه‌ كلیك له‌ ( Export ) بكه‌ پاشان كلیك له‌ ( Select All ) بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌واوی بڕگه‌كان ، وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/020bbc19b3.jpg

7 - له‌ خواره‌وه‌ نوسراوه‌ ( Save As File ) جۆرێك له‌ فایله‌كان هه‌ڵبژێره‌ به‌ چ شێوازێك ده‌ته‌وێت دابه‌زێت من ( Bzipped )ـم هه‌لبژارد تۆش كه‌یفی خۆته‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c87c40306c.jpg

8 - ئێستا به‌رامبه‌ر فایلی هه‌ڵبژێردراو كلیك له‌ ( GO ) بكه‌ ، وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/5db9aa8f17.jpg

9 - كلیك له‌ ( Save File ) بكه‌ و شوێنێك هه‌ڵبژێره‌ له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی فایله‌كه‌ی بچێت پاشان ( OK ) داگر به‌ گوێره‌ی زۆری ئه‌ندامان و زۆری بابه‌ت و په‌یامه‌كانت چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕوان به‌ تا فایل به‌ته‌واوی داده‌به‌زێت .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/9ec740a873.jpg

10 - ئێستا هه‌موو كاره‌كانت به‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا و بویه‌ خاوه‌ن دوا له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ( DataBase ) له‌ ( PhpMyAdmin )  وه‌ك ئه‌م فایله‌ ده‌رده‌كه‌وێت سه‌یربكه‌ .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/288c6b1d34.jpg


له‌كۆتای هیوادارم هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن ماڵپه‌ر و یانه‌ و مه‌كۆیانه‌ سوودی لێ وه‌ربگرن چونكه‌ ئه‌مه‌ گرینگترین كاره‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت ڕۆژانه‌ له‌ مه‌ترسی له‌ناو چوونی یانه‌كانتان .


--- مافی پارێزراوه‌ بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ---[/size][/center]

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی Data Base له‌ PhpMyAdmin >> بــه‌ وێــنــه‌

ده‌سته‌كانت خۆش ماندوو نه‌بیت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

3

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی Data Base له‌ PhpMyAdmin >> بــه‌ وێــنــه‌

هه‌رچه‌نده‌ نازانم مه‌سه‌له‌ چیه‌ و باسی چی ئه‌كات neutral
به‌ڵام ده‌ستت خۆش چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌وینه‌وه‌یه‌ جوانه‌

4

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی Data Base له‌ PhpMyAdmin >> بــه‌ وێــنــه‌

هه‌ڵكه‌وت نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش ماندوو نه‌بیت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌