بابهت: بڵاوکردنهوهی یهکهم ئهلبوومی ڕوزبێ بهناوی کۆچ
ئەمرۆ لە شارى هەولێر لە هۆتێل چوار چرا بە ئامادەبوونى ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانى راگەیاندن هونەرمەند ڕوزبێ یەکەم ئەلبوومى خۆی بەناوى کۆچ پێشکەش بە گوێگرانى خۆی کرد، سەرەتا هونەرمەند ڕوزبێ خۆشحاڵی خۆى دەربری کە بەم جۆرە خەڵک پێشوازیان لە گۆرانى کۆچ کردووە هیواى ئەوەشی خواست کە هەموو ئەو کەسانەى کە گوێ لە ڕوزبێ دەگرن ئەوا خۆیان بە دوور بگرن لە کۆپی کردنى ئەلبوومی هونەرمەندان و هەروەها لە درێژەى قسەکانى دا روزبێ وتى: من هاتووم کەسێک بم کە خزمەت بە هونەرى کوردى بکەم و تا هەموو دوونیا بزانێت کە کوردیش خاوەن هونەری خۆیەتی و رەسەنایەتى خۆی پاراستووە، لە کۆتایی دا هونەرمەند ڕوزبێ ئەلبوومى کۆچی پێشکەش بە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان کرد.
سهرچاوه:ماڵپهری داستان