بابه‌ت: داهاتی ئه‌لبوومه نوێكه‌ی زه‌كه‌ریا بۆ منداڵه شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانه
لاپه‌ڕه‌ی سپی نوێترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ند زهكهریایهو له 14 تراك پێكهاتووه، بڕیاره سه‌رجه‌می داهاته‌كه‌ی بۆ منداڵه شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان بێ. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا رایگه‌یاند:"هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا بڕیاری داوه ته‌واوی داهاتی ئه‌لبوومی "لاپه‌ڕه‌ی سپی" كه له "14" تراك پێكهاتووه‌و له رۆژی دووشه‌ممه 5/4/2010 بڵاوده‌بێته‌وه بۆ منداڵه شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان بێ و ئه‌وه‌ش هه‌ر له دوا به‌رگی ئه‌لبوومه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه".شیاوی گوتنه دوایین ئه‌لبوومی زه‌كه‌ریا به‌ناوی "گه‌نجی پیر" بوو، ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر گۆرانیه‌كی به‌ناوی "بۆ كوردستان" وه‌كو كلیپ بڵاوكرده‌وه.